بەریتانیا بۆ رۆژی ژنان سزای ئێران دەدات

بەریتانیا سزای دیکەی دژی دامەزراوەیەکی کۆماری ئیسلامی راگەیاند

سەرۆک و بەرپرسانی ناوەندی (فەرمان بە چاکە و دوریی لە خراپە)ی کۆماری ئیسلامی

2 ساڵ لەمەوپێش



بەریتانیا رایگەیاند بەهۆی توندوتیژیی بەرامبەر ژنان، دامەزراوەیەکی کۆماری ئیسلامی ئێران و سەرۆکەکەی سزا دەدات.

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لە بەیاننامەیەکدا سەپاندنی سزای وڵاتەکەی دژی ناوەندی (فەرمان بە چاکە و دوریی لە خراپە)ی کۆماری ئیسلامی ئێرانی راگەیاند و دەڵێت: ئەو دامەزراوەیەی کۆماری ئیسلامی زیاترین رۆڵی هەبوە لە پێشێلکردنی مافەکانی ژنانی وڵاتەکە.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە؛ هاوکات لەگەڵ ئەو دامەزراوەیەی کۆماری ئیسلامی، محەمەد ساڵح هاشمی گوڵپایەگانی وەک لێپرسراو و سەرۆکی ناوەندەکە لە لایەن بەریتانیاوە سزای بەسەردا سەپێنراوە.

بە پێی سزاکانی بەریتانیا دەست بەسەر سەرجەم داراییەکانی پەیوەندیدار بەو دامەزراوەیە و سەرۆکەکەی دەستی بەسەردا دەگیرێت و گەشتی بۆ بەریتانیاش لەو بەپرسانە قەدەغە دەکرێت کە ناویان لە لیستی سزاکاندا هاتوە.

بەریتانیا هاوکات لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ژمارەیەک سزای لە سوریا و ئەفریقای ناوەندیی و باشوری سودان بەهۆی پێشێلکردنی مافەکانی ژنان لەو وڵاتانە راگەیاند.

جەیمز کلێڤەرلی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاندوە؛ ئەو سزایانە پەیامێکی رونە کە وڵاتەکەی دژی توندوتیژییە و هەمو ئامرازێک بەکار دەهێنن بۆ بەرەنگاربونەوەی نایەکسانیی و سزادانی پێشێلکارانی مافەکانی ژنان.

لە دوای سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەریتانیا بە سەپاندنی نزیکەی 400 سزا زیاترین سزای بەسەر کۆماری ئیسلامیدا سەپاندوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار