گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەوە لە باکووری کوردستان و تورکیا 47 هەزار کەسی تێپەڕاند
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکی دەزگای کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا - ئافاد دەڵێت، گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەکەی 6-2-2023 و بوومەلەرزەکانی رۆژانی دواترەوە بۆ 47 هەزار و 975 کەس بەرزبووەوە.
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا ئەمڕۆ شەممە یونس سه‌زه‌ر سه‌رۆكی سەرۆکایەتی ئیدارەدانی کارەسات و باری لەناکاوی توركیا (AFAD) ئاشكرایكرد، به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كانی 6ـی شوباتی باكووری كوردستان و توركیا، كه چهقهكهی شاری مه‌ڕه‌ش بوو، 47 هه‌زار و 975 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
سه‌زه‌ر باسی له‌وه‌شكرد، كاره‌كانی چاككردن و باشكردن له ناوچه‌ی بوومه‌له‌رزه‌كانی 6ی شوبات، به چڕی به‌رده‌وامه و هه‌ڵدانه‌وه‌ی داروپهردووهكانیش درێژه‌ی هه‌یه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئه‌نجامی بوومهلهرزهكاندا گیانیان له‌ده‌ستداوه، زیادیكردووه و رایگه‌یاند، تا ئێستا 47 هه‌زار و 975 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، له‌وانه شه‌ش هه‌زار و 278 یان سووری و خه‌ڵكی بیانین".
سەرۆکی دەزگای ئافاد گوتیشی، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ئەنجامی بوومەلەرزەکە زیان بە ماڵ و حاڵیان گەیشتووە و ئێستا لە خێوەت و میوانخانە و شوێنە کاتییەکانی دیکە دەمێننەوە نزیکەی ملیۆنێک و 800 هەزار کەسە.
ئاماژەی بەوەشکرد، 935 هەزار و 722 کەس لە پارێزگا بوومەلەرزەلێدراوەکانەوە بۆ پارێزگاکانی دیکە گوێزراونەتەوە.
بەرەبەیانیی رۆژی 6ـی شوباتی 2023، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 7.7 پلەی رێختەر، کە چەقەکەی مەرەشی باکووری کوردستان بوو، 11 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستانی هەژاند. لەو کاتەوەش بە گوێرەی ئافاد. 14 هەزار و 144 پاشلەرزە روویانداوە کە 10 پاشلەرزەیان شەش پلە و 55یان پێنج پلە بوون،