سوپای پاسداران بەریتانیا بە ژەهراویکردنی کچانی خوێندکار تۆمەتبار دەکات

ئێران دەستگیرکردنی 100 کەسی بە تۆمەتی ژەهراویکرندی کچانی خوێندکار راگەیاند

خوێندکارانی ژەهراویبو لە نەخۆشخانە

2 ساڵ لەمەوپێش



ئێران رایگەیاند ژمارەیەک کەسی دەستگیر کردوە کە هۆکاری سەرەکی بون بۆ ژەهراویکردنی کچانی خوێندکار و لێکۆڵینەوەکان بۆ ئاشکرابونی راستی روداوەکان بەردەوام دەبێت، هاوکات سوپای پاسدارانیش بەریتانیا تۆمەتبار دەکات.

وەزارەتی ناوخۆی ئێران لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند؛ تا ئێستا 100 کەس لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون کە دەستیان هەبوە لە روداوەکانی ژەهراویکردنی کچان لە خوێندگەکانی وڵاتەکەدا.

لە بەیاننامەکەدا هاتوە: ژمارەیەک لەو دەستگیرکراوانە بە بەکارهێنانی ماددەی کیمیایی بۆندار و بە بێ مەترسیی ئامانجیان بوە خوێندگەکان داخرێت و پڕۆسەی خوێندن راگێرێت و ژمارەیەک لەو تۆمەتبارانەش لە ژێر کاریگەریی کەشی دەرونیی زاڵ بەسەر دۆخی ئێستای وڵاتەکە تەنها بە ئامانجی سەرکێشی ئەو کارانەیان کردوە.

وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوەش کردوە کە لێکۆڵینەوەکان بۆ ئاشکراکردنی دەستی گروپە نەیارەکانی کۆماری ئیسلامی و گروپە تیرۆریستییەکان لەو روداوانە بەردەوام دەبێت.

ئەو وەزارەتە رەتی کردوەتەوە لە روداوی ژەهراویکردنی خوێندکارانی کچ ، غازی کیمیایی جەنگی و مەترسیداربەکارهێنرابێت.

لە لایەکی دیکەوە پێگەی (مەشرق نیوز) کە نزیکە لە ناوەندی هەواڵگریی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران بڵاوی کردوەتەوە؛ روداوەکانی ژەهراویکردنی خوێندکارانی کچ دەستی باڵیۆزی بەریتانیا لە تارانی لە پشتە بە ئامانجی سەرهەڵدانەوەی ناڕەزایەتیی و خۆپیشاندانەکان لە وڵاتەکە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار