رێوشوێنەکانی ١٤ی ئایار رۆژی هەڵبژاردنەکانی تورکیا ئاشکرا کران

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی تورکیا، رێوشوێنەکانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا ئاشکرا کرد کە بڕیارە هەڵبژاردنەکە لە ١٤ی ئایار بەڕێوە بچێت.

بەگوێرەی رێوشوێنەکان، تاوەکو کاتژمێر ١٨:٠٠، نابێت هیچ میدیایەک باسی ئەنجامی هەڵبژاردن و هەڵسەنگاندن بۆ هەڵبژاردنەکان بکات. میدیاکان دەتوانن لە کاتژمێر ٢١:٠٠ بەدواوە دەست بە ڕۆماڵ و هەڵسەنگاندن بکەن، بەڵام ئەگەر کۆمسیۆن بە پێویستی ببینێت، دەتوانرێت بەر لە کاتژمێر ٢١:٠٠ رۆماڵی کەناڵەکان دەست پێبکرێت.

رۆژی دەنگدان، جگە لە ئەو هێزانەی کە ئەرکیان پێسپێردراوە، نابێت هیچ کەسێک چەک هەڵبگرێت. دوکان و مارکێتەکانی تایبەت بە ماددە کحوڵیەکان نابێت بکرێنەوە.

لە باڕ و مەیخانەکاندا، فرۆشتنی ماددە کحوڵیەکان بە هەموو شێوەیەک قەدەغە دەبێت. هەموو هۆڵێکی بۆنە، ئاهەنگ و کۆبوونەوەکان دادەخرێن. لە رێستۆرانتەکان، بە هەموو شێوەیەک ماددە کحوڵیەکان قەدەغە دەبێت.

هاوکات قاوەخانە، چایخانە، ئینتەرنێت کافێ و ناوەندە هاوشێوەکان بە هەموو شێوەیەک پێویستە دابخرێن. هەموو جۆرە قەدەغەیەک کە بە فەرمی راگەیەندراوە، دوای کاتژمێر ١٨:٠٠ دەتوانرێت بکرێنەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار