عێراق؛ دەستگیرا بەسەر سێ ملیۆن حه‌بی هۆشبه‌ردا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

پاسەوانی سنووری عێراق دوێنێ شەممە رایگەیاند، لەسەر سنووری سووریا، دەستیان بەسەر سێ ملیۆن حەبی کاپتاگۆندا گرتووە؛ کە مادەیەکی وزەبەخشی قەدەخە کراوە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی فه‌رمانگه‌ی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تۆڕه‌كانی مادده‌ی هۆشبه‌ر كه‌ هاووڵاتییانی بێتاوان ده‌كه‌نه‌ ئامانج، درێژه‌ی هه‌یه‌.

عێراق کە دەکەوێتە نێوان سووریا، سعودیە، ئێران، کوێت، ئوردن و تورکیا، بووەتە رێڕەوی گواستنەوەی حەبی کاپتاگۆن، کە لە بنەڕەتدا لە سووریا دروست دەکرێت، بەڵام گەورەترین بازاڕی لە وڵاتانی کەنداوە هاوکات لەم ساڵانەی دواییدا، لە عێراقیش بازرگانی و بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە زیادبوون کردووە.

پاسەوانی سنووری عێراق رۆژی شەممە ڕاشیگەیاند ، حەبەکان لەنێو سندووقی سێودا شاردرابوونەوە، لە "بارهەڵگرێکی ساردکەرەوەدا بار کرابوون" و لە دەروازەی سنووریی قائیم، کە دەکەوێتە نێوان پارێزگای دێرەزووری سووریا و ئەنباری رۆژئاوای عێراق، دۆزراونەتەوە.

بەگوێرەی هێزە عێراقییەکە، شوفێری بارهەڵگرەکە دەستگیر کراوە. بەرپرسێکی هێزی پاسەوانیی سنووری عێراق، کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، بە ئاژانسی فرانس پرێسی گوتووە، ئەو حەبانەی لە سووریاوە هێندراونەتە عێراق، دروستکراوی چەند شوێنێکی جیاجیان.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار