دەزگای دژەتیرۆری عێراق: له ئهنجامی ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکان لە دیالە 22 تیرۆریست کوژران
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
فەرماندەی دەزگای دژەتیرۆرئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کوشتنی والی داعشی لە میانی ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکان لە پارێزگای دیالە راگەیاند.
لیوا عەبدولوەهاب الساعدی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، لیوا قەیس ئەلمحەمەداوی، ڕایگەیاند، "له ئهنجامی ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکان لە دیالە 22 تیرۆریست کوژران، لەنێویاندا والی داعش له فەللوجە كه ناوی بەرزان عەلییه".
وتیشی، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکانی هێزهكانیان "چالاکییەکانی داعش لە پارێزگای دیالە بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردوە و هەمو ئەو تیرۆریستانەی کە مامەڵەیان لەگەڵدا کراوە پشتێنی تەقینەوەیان لەبەردا بوە".
هاوکات محەمەد شیعاع سودانی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردو سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی ئەمنی کرد، دوای ڕوداوەکانی ئەم دواییەی پارێزگای دیالە و رایگهیاند، "مەلەفی ئەمنی لە هەمو عێراقدا گرنگییەکی زۆری لەلایەن حکومەتەوە پێدهدرێت، بەو پێیەی بنەمایەکی سەقامگیری کۆمەڵایەتی و ئابورییە".