وەزیری دارایی عێراق: پڕۆژەیاساى بودجەى 2023 رەوانەى ئەنجوومەنى وەزیران کراوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزیرى دارایی عێراق :" پڕۆژەیاساى بودجەى گشتیى 2023 ئامادەکراوە و رەوانەى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق کراوە بۆ تاوتوێ و پەسندکردنى".

تەیف سامى، وەزیرى دارایی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد، وەزارەتەکەى رەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەى گشتیى 2023ى ئامادەکردووە و رەوانەى ئەنجوومەنى وەزیرانى کردووە بۆ تاوتوێکردن و دواتر دەنگدان لەسەری.

وتیشی " ئامادەکردنى ئەو پڕۆژەیاسایە لە دۆخێکى تایبەتدایە کە ئابوورى جیهان پێیدا تێپەڕ دەبێت و پڕۆژەکە هاوتەریب دەبێت لەگەڵ کارنامەى حکومەت و چاکسازى دارایی و ئابوورى، بەگوتەى ئەو، وەزارەتەکەى کار لەسەر جێبەجێکردنیان دەکات."

ئەوەشی ڕونکردەوە، پڕۆژەیاسای بودجەى گشتیى 2023، " زیاتر گرنگى بە بوژاندنەوە، پاڵپشتى تۆڕى پاراستنى کۆمەڵایەتى، پارەدارکردنى پڕۆژەی ستراتیژیی و بوژاندنەوە بەردەوامەکان دەدات."

جێگەیباسە،ساڵى 2022 عێراق پڕۆژەیاسای بودجەى پەسند نەکرد و کارى بە سیستمى خەرجکردنى یەک لەسەر 12ى بودجەى خەرجکراوى ساڵى 2021 کرد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار