هەولی ئازادکردنی پارەکانی ئێران لە عێراق و ژاپۆن و کۆریای باشور دەدرێت

واشنتۆن لێدوانی بەرپرسانی ئێران بۆ ئازادکرندی سێ هاوڵاتیی ئەمریکا رەت دەکاتەوە

جۆن کێربی، وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا

2 ساڵ لەمەوپێش



واشنۆن رایگەیاند هیچ جۆرە رێککەوتنێک لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران نەکراوە بۆ ئازادکردنی سێ هاوڵاتیی ئەمریکی-ئێرانی و سەرچاوەیەکیش ئاشکرای دەکات هەوڵی ئازادکردنی پارە بلۆککراوەکانی ئێران لە عێراق و دوو وڵاتی دیکە دەدرێت.

جۆن کێربی، وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند؛ لێدوانی بەرپرسانی ئێران لەسەر رێککەوتن لەگەڵ واشنتۆن بۆ ئازادکردنی سێ هاوڵاتیی ئەمریکی-ئێرانی راست نییە .

کێربی وتی: بەداخەوە بەرپرسانی ئێران دەستبەرداری لێدوانی ناڕاست نابن و ئەو درۆیانە کاریگەریی خراپی لەسەر باری دەرونیی بنەماڵەکانی سێ هاوڵاتی دەستگیرکراوی ئەمریکا لە ئێران داناوە.

وتەکانی کێربی دوای لێدوانی حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران دێت کە رایگەیاند؛ پێشکەوتنی باش بۆ ئازادکردنی زیندانییەکانی ئەمریکا لە ئێران هەیە و تاران و واشنتۆن گەیشتونەتە رێککەوتنێکی ناڕاستەوخۆ.

لە لایەکی دیکەوە پێگەی (ئەلعەربیە)ی سعودیە لە زاری سەرچاوەکانیەوە بڵاوی کردوەتەوە کە ئەمریکا دەیەوێت لە بەرامبەر ئازادکردنی (سیامەک نەمازی، عیماد شەرقی، موراد تەهباز) بڕی 10 ملیارد دۆلار لە پارە بلۆککراوەکانی ئێران لە وڵاتانی عێراق،ژاپۆن و کۆریای باشور بە مەرج ئازاد بکات.

مەرجەکانی ئەمریکا بریتین لەوەی کە ئەو پارانە نابێت راستەوخۆ رەوانەی ئەژمارەکانی کۆماری ئیسلامی بکرێن و دەبێت بۆ مەبەستی کڕینی خۆراک و دەرمان و پێداویستییە سەرەکی و مرۆییەکانی خەڵکی ئێران بەکاربهێنرێن.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار