کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا وادەی هەڵمەتی هەڵبژاردنی راگەیاند

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا، ١٨ی ئازاری وەک وادەی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی ئەو وڵاتە دیاری کرد.

ئەحمەد یەنەر سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا (یەسەکە)، لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەڵمەتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار و پەرلەمان کە لە ١٤ ئایار بەڕێوەدەچن، لە ١٨ی ئایارەوە دەستپێدەکات و وتی، "سەبارەت بە دەنگدان لە وڵات و دەرەوەی وڵات، کارەکانی دیاریکردنی رێکارەکان بەردەوامن".

دوێنێش کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی تورکیا، رێوشوێنەکانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا ئاشکرا کرد. بەگوێرەی رێوشوێنەکان، تاوەکو کاتژمێر ١٨:٠٠، نابێت هیچ میدیایەک باسی ئەنجامی هەڵبژاردن و هەڵسەنگاندن بۆ هەڵبژاردنەکان بکات. میدیاکان دەتوانن لە کاتژمێر ٢١:٠٠ بەدواوە دەست بە ڕۆماڵ و هەڵسەنگاندن بکەن، بەڵام ئەگەر کۆمسیۆن بە پێویستی ببینێت، دەتوانرێت بەر لە کاتژمێر ٢١:٠٠ رۆماڵی کەناڵەکان دەست پێبکرێت.

بەگوێرەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن، ٣٦ پارتی سیاسی دەتوانن بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکەن کە ئەمانەن: "پارتی داد و یەکڕیزیی، پارتی داد، پارتی داد و گەشەپێدان، پارتی دایکی نیشتمان، پارتی سەربەخۆی تورکیا، پارتی یەکگرتنی گەورە، پارتی تورکیای گەورە، پارتی گەلی کۆماری، پارتی دیموکراسی و پێشکەوتن، پارتی چەپی دیموکراتیک، پارتی دیموکرات، پارتی کرێکاران، پارتی ئایندە، پارتی گەنج، پارتی یەکگرتنی دەسەڵات، پارتی ماف و ئازادی، پارتی ئازادی گەلان، پارتی دیموکراتیکی گەلان، پارتی داوای ئازاد، ئیی پارتی، پارتی نیشتمان، پارتی گەل، پارتی بزوتنەوەی نەتەوەپەرست، پارتی رێگەی نیشتمانی، پارتی سەعادەت، پارتی چەپ، پارتی گۆڕانی تورکیا، پارتی کرێکارانی تورکیا، بزوتنەوەی کۆمۆنیستی تورکیا، پارتی کۆمۆنیستی تورکیا، پارتی نیشتمان، پارتی خۆشگوزارانی نوێ، پارتی داهێنان، پارتی تورکیای نوێ، پارتی سەوزەکان و چەپی داهاتوو و  پارتی سەرکەوتن."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار