سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: مووچەی فەرمانبەرانی عێراق بە ڕێژەی١٥٠ ٪ زیاد دەكرێت
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، گەیشتوونەتە قۆناغی کۆتایی رەشنووسی پێداچوونە بە مووچەی فەرمانبەران، بەپێی ئەو پڕۆژەیاسایەش کەمترین مووچەی بنەڕەتی فەرمانبەران ٤٢٥ هەزار دینار دەبێت.
عەتوان عەتوانی، سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەی هەموارکردنەوەی پێوەرەکانی مووچەی فەرمانبەران ڕایگەیاند، "هەنگاو دەنێین بۆ هەموارکردنەوەی پێوەرەکانی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری".
ئەوەشی رونکردەوە، بەپێی ئەو پڕۆژەیاسایە کەمترین مووچەی بنەڕەتی فەرمانبەرانی ئاسایی (فەرمانبەری پلە ١٠) ٤٢٥ هەزار دینار دەبێت، جیا لە دەرماڵە و شایستەکانی دیکە، واتە مووچەکانیان بە رێژەی ١٥٠٪ زیاد دەکرێت ".
ئەمەشلەکاتێکدایە، ئهمڕۆ دووشهممه ، نووسینگهی راگهیاندنی سهرۆكوهزیرانی عێراق بڵاویكردەوە ، سهرۆكوهزیرانی عێراق رهشنووسی پڕۆژهیاسای بودجهی ساڵانی 2023، 2024 و 2025 پهسهند كرد و رهوانهی پهرلهمانی عێراقی كرد.
هاوکات محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دوای پەسندکرنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵانی 2023، 2024 و 2025، کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی سازکرد و لەبارەی قەبارەی بودجەی 2023 گوتی، 197 ترلیۆن و 828 ملیار دینارە.