ئێران فرۆشتنی چەک 200% هێندە زیاد دەکات

ئێران: بەرهەمهێنانی چەک دوو هێندە و نیو زیادی کردوە

پێشانگایەکی چەک و کەرەستەی سەربازیی لە ئێران

2 ساڵ لەمەوپێش



بەرپرسێکی ئێران ئاشکرای دەکات وڵاتەکە بەرهەمهێنان و فرۆشی چەکی زیاد کردوە و نزیکەی 60 جۆرە چەک و تەقەمەنیی نوێی دروست کردوە.

مەهدی فەرەحی، جێگری وەزیری بەرگریی ئێران رایگەیاند؛ ناوەندی پیشەسازیی و بەرگریی وڵاتەکە بەراورد بە ساڵی رابردو گەشەی 200%ی بەخۆیەوە بینوە و فرۆشتنی و هەناردەکردنی بەرهەمەکانی ئەو ناوەندەش بۆ دوو هێندە و نیو زیادی کردوە.

بە وتەی فەرەحی ناوەندی پیشەسازیی بەرگریی ئێران 57 جۆری نوێی چەکی دروست کردوە کە ژمارەیەکیان رادەستی هێزە سەربازییەکانی ناوخۆی وڵاتەکە دەکرێن و ژمارەیەکیشیان هەناردەی وڵاتانی دەرەوە کراون.

ئاماژەی بەوەش کردوە ئەو چەکانەی دروستکرداون لە جۆری پێشکەوتو و سەردەمییانەن و سود لە پسپۆڕ و شارەزای بەتوانا وەرگیراوە.

 ناوەندی پیشەسازیی و بەرگریی ئێران موشەک، درۆن،هێلیکۆپتەر، بەلەمی جەنگی، زرێپۆش و چەند جۆرێک لە چەکی دیکە دروست دەکات.

بە پێی زانیارییەکانی ئیسرائیل تا ئێستا ئێران لانیکەم هەزار و 700 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی رادەستی روسیا کراون کە زۆربەیان لە جۆری (خۆکوژن) و توانای تەقینەوە و وێرانکاریی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە زۆر زیاد کراوە بە ئامانجی زیانی گەورە لە دژی ئۆکرانیا.

پێشتر یۆئاڤ گاڵانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە کۆنفڕانسی ئاسایشیی میونخ لە ئەڵمانیا رایگەیاند؛ ئێران سەرقاڵی دانوستانە بۆ فرۆشتنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی بۆ زیاتر لە 50 وڵاتی جیهان.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار