لیژنەی نەتەوە یەکگرتووەکان: کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی شکستیهێناوە لە گەیاندنی هاوکاریی خێرا بە باکووری رۆژئاوای سووریا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لیژنەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە سووریا رۆژی دووشەممە  لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند حکومەتی سووریا، وکۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان خۆیشی، نەیانتوانیوە هاوکاریی خێرا بگەیێننە باکووری رۆژئاوای سووریا. 

پاولۆ پینهێرۆ، سەرۆکی لیژنەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ لێکۆڵینەوە لەبارەی سووریا دەڵێت، "سووریا بووەتە چەقی پشتگوێخستن" و، باس لەوە دەکات "چەند لایەنێک بە ئەنقەست ئاستەنگیان بۆ هاوکارییە مرۆییەکان دروستکردووە". 

لیژنەی نەتەوە یەکگرتووەکان  دەشڵێت، ئەوان نەیانتوانیوە لێکەوتنەوەی قوربانییانی بوومەلەرزەکە رابگرن، یان وەکو خۆی دەڵێت "ئاسانکاری بۆ گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی لە رێگە بەردەستەکاندا بکەن، لەنێویدا گەیاندنی تیمەکانی رزگاکردن لە هەفتەی یەکەمی دوای بوومەلەرزەکەی 6ـی شوبات". 

هاوکات نەتەوە یەکگرتووەکان رەخنە لە حکومەتی سووریا دەگرێت و دەڵێت، "حکومەتی بەشار ئەسەد هەفتەیەکی ویست تاوەکو رەزامەندی لەسەر رێگەپێدانی گواستنەوەی هاوکاریی مرۆیی لەودیو سنوورەوە بدات". 

راپۆرتەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، "سەروو 13 ملیۆن کەس ئاوارە یان پەنابەر بوون، لەکاتێکدا 90٪ـی هەموو خەڵکی سڤیلی سووریا لە هەژاریدا دەژین و 15.3 ملیۆن کەسیش پێویستییان بە هاوکاریی مرۆیی هەیە بۆ ئەوەی بژین. ئەوەش زۆرترین ژمارەی خەڵکە کە پێویستییان بە هاوکاری بێت لەو کاتەوەی شەڕی نێوخۆیی سووریا دەستیپێکردووە". 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار