کلچدارئۆغلۆ: ئاوارەکانی سوریا لە ماوەی دوو ساڵدا بۆ وڵاتەکەیان دەگەڕێنینەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



کەمال کلچدارئۆغلۆ کاندیدی هاوپەیمانی گەلی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا رایگەیاند، ئاوارەکانی سوریا دەگەڕێننەوە وڵاتەکانیان و رێگەش نادەن ئاوارەی ئێران و ئەفغانی سنورەکانی تورکیا تێپەڕێنن.

کەمال کلچدارئۆغلۆ سەردانی گوندێکی پارێزگای هاتای سەر سنوری سوریا کرد و قسەی بۆ رۆژنامەنووسان کرد. کلچدارئۆغلۆ ئاماژەی بەوەکرد کە پاراستنی سنورەکان، بۆ ئەوان وەک پاراستنی ناموسیانە و وتی، " ئێمە لە سەردەمی سەرۆککۆماریماندا بە پێچەوانەوە دەجووڵێینەوە و رێگە نادەین هەموو کەسێک بە دڵی خۆی لەدەروازە سنوریەکاندا هاتوچۆ بکات. پێویستە هەموو کەسێک ئەمە بزانێت."

کلچدارئۆغلۆ ئەوەی خستەڕوو، " برا سوریەکانمان لە ماوەی دوو ساڵدا بۆ وڵاتەکەیان دەگەڕێنینەوە. ئەو ئەفغانیانەی کە دەوڵەتی ئێران رێگەیان بۆ دەکاتەوە و دێنە نێو خاکی تورکیا، دیپۆرت دەکرێنەوە. پێویستە، ئێران، سوریا و ئەفغانستان باش بزانن کە سیاسەتمان بەم شێوەیە دەبێت و ئەمە بە روون و ئاشکرا دەدڕکێنین و هیچ شتێک ناشارینەوە."

دوای شەڕی ناوخۆی سوریا، نزیکەی شەش ملیۆن ئاوارەی سوریا روویان لە تورکیا کرد و بەشێکیان لە باکوری کوردستان و بەشێکیان لە شارە تورکیەکان جێگیر بوون. ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی سوریا خۆیان گەیاندە وڵاتانی ئەوروپا و نزیکەی سێ ملیۆن کەسیش لە کەمپەکاندا مانەوە و بەشێکیان گەڕانەوە.

دوای بومەلەرزەکەی شەشی شوبات، بێهیوابوونێکی زۆر لەلای ئاوارە سوریەکان دروست بوو و رووبەرووی هێرش و مامەڵەی نەژادپەرستی بوونەوە و بۆیەش لەم ماوەیەک دواییدا، رۆژانە بە سەدان ئاوارەی سوریا دەگەڕێنەوە وڵاتەکەیان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار