بەهۆی خستنەخوارەوەی درۆنە ئەمەریکییەکەوە باڵیۆزی رووسیا لە واشنتن بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوە دەکرێت

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

گوتەبێژی وەزارەتـی دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، لە دوای هێرشکردنە سەر فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمەریکا لە دەریای رەش لەلایەن فڕۆکەی جەنگیی رووسیاوە، باڵیۆزی رووسیا لە واشنتۆن بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوە دەکات.

نێد پرایز، گوتەبێژی وەزارەتـی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمەریکا بۆ گەیاندنی "ناڕەزایەتیی توند لە بەرامبەر ئەو رێگریکردنە نائەمنی و ناپیشەییە" راستوخۆ پەیوەندی بە بەرپرسە باڵاکانی رووسیاوە کردووە.

پرایز گوتی: "باڵیۆزی رووسیا بانگهێشتی ئەو یەکەیەمان دەکەین کە ئەو پەیامەی پێدەگەێنین" و رایگەیاند پرۆسەی بانگهێشتکردنەکە بەردەوامە و چاوەڕوان دەکرێت چاوپێکەوتنەکە ئەمڕۆ پاش نیوەڕۆ بە کاتی ناوخۆی ئەمەریکا بەڕێوەبچێت.

ئەم بانگێشتە دوای ئەوە دێت دوێنێ سێشەممە فڕۆکەیەکی جەنگی جۆری (su-27) ی ڕووسیایی لەگەڵ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمەریکایی جۆری (MQ-9 Reaper) لە ئاسمانی دەریای ڕەشدا بەریەک کەوتن.

لەو بارەیەوە فەرماندەیی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەوروپا ڕایگەیاند "ئەم ڕووداوە بەهۆی ئەو ڕفتارە مەترسیدارانەوە ڕویداوە کە لەلایەن فڕۆکەوانە ڕووسیەکانەوە ئەنجام دراوە لە نزیک فڕۆکەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی کە بە سەر دەریای ڕەشەوە دەفڕن."

دەریای ڕەش دەکەوێتە نێوان ئەوروپا و ئاسیا و هاوسنوورە لەگەڵ ڕووسیا و ئۆکرانیا و وڵاتانی دیکە ،هاوکات لەم بارەیەوە مۆسکۆ هیچ وڵامێکی نەبووە تا ئێستا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار