وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق: تورکیا 104 بەنداوی لەسەر دیجلە و فورات دروستکردووە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراقی ڕایگەیاند لە ئێستادا 104 بەنداو لەسەر ڕوباری دیجلە و فورات دروستکراوە لە لایەن تورکیاوەو 20 بەنداوی دیکە لەسەر لقە ئاوییەکانی عێراق دروست دەکات.
عەون زیاب عەبدوڵڵا وەزیری سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،عێراق نەیتوانیوە قەبارەی ئەو کێشە ئاوەی کە بەدەستیەوە دەناڵێنێت بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بگەیەنێت، بۆیه داوای پشتیوانی ده‌كات.
وتیشی، به‌هۆی گلدانه‌وه‌ی ئاوه‌وه له‌لایه‌ن ئێران و توركیا، چیتر عێراق خاوه‌نی وڵاتی دوو رووبارە گەورەکەی دیجله و فورات نییە و رووبارەکانی بوونەتە کەناڵی ئاسایی.
وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق هۆشداری له دروستكردنی 20 به‌نداوی دیكه له‌لایه‌ن توركیاوه له‌سه‌ر ئه‌و لقه ئاوییانه ده‌دات كه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی رووباره‌كانن و رایده‌گه‌یه‌نێت، 104 به‌نداو له‌سه‌ر رووباره‌كانی دیجله و فورات دروستكراون.