عێراق و ئێران به‌ڵگه‌نامه‌ی هاوكاری ئه‌منی هاوبه‌شیان واژۆكرد
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سكرتێری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران كۆبونه‌وه و له‌سه‌ر هاوكاری ئه‌منی گه‌یشتنه رێككه‌وتن و دواتر به‌ڵگه‌نامه‌ی هاوكاری ئه‌منی هاوبه‌شیان واژۆكرا.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه پێشوازی له عه‌لی شه‌مخانی سكرتێری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران و شاندی یاوه‌ری كرد، له‌دێدارێكدا په‌یوه‌ندییه دوقۆڵیه‌كان و ره‌وشی ئه‌منی و سیاسی له‌ته‌واوی ناوچه‌كه باسكران.
هاوکات به‌چاودێری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، كۆنوسێكی ئه‌منی هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردو وڵات واژۆكرا، له‌لایی عێراقه‌وه قاسم ئه‌لئه‌عره‌جی راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و له‌لایی ئێرانه‌وه عه‌لی شه‌مخانی ئه‌م كۆنوسه واژۆكرا، ئه‌م كۆنوسه هه‌ماهه‌نگی له‌بواری پاراستنی سنوری هاوبه‌شی نێوان هه‌ردو وڵات و پته‌وكردنی هاوكاری هاوبه‌ش له‌چه‌ندین بواری ئه‌منیدا له‌خۆ ده‌گرێت.
کۆماری ئیسلامیی ئێران، بوونی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە باشووری کوردستان وەک "هەڕەشە" بۆ سەر ئاسایشی خۆی دەزانێت و لە ساڵانی رابردوودا، بەتایبەتی لە سێ مانگی دوایی 2022، چەندین جار بنکەکانی ئەو حیزبانەی لە قووڵایی خاکی هەرێمی کوردستاندا بۆردوومان کردووە.
حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ئەوەیان رەتکردووەتەوە هەوڵ بۆ تێکدانی ئاسایشی کۆماری ئیسلامی بدەن و دەڵێن، ئەوە بیانووە بۆ ئەوەی کۆماری ئیسلامی گوشار بخاتە سەر هەرێمی کوردستان.
لە دوای ناڕەزایەتییەکان لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، لە ئەیلوولی رابردوودا گوشارەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ راگرتنی چالاکی حیزبەکانی رۆژهەڵات لە باشووری کوردستان زیاتر بوون.