راپرسیەک لە تورکیا: لە خولی یەکەمی هەڵبژاردندا، ئەردۆغان شکست دەهێنێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەگوێرەی راپرسیەکی کۆمپانیای ئەڤراسیا، کەمال کلچدارئۆغلۆ کاندیدی هاوپەیمانی گەل (ئۆپۆزسیۆنی تورکیا)، لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتەدا سەردەکەوێت.

کۆمپانیای ئەڤراسیا کە تایبەتە بە راپرسی و لێکۆلینەوەکان، ئەمڕۆ ئەنجامی راپرسیەکی لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا ئاشکرا کرد کە لەنێوان ١٢ و ١٧ی ئەم مانگەدا ئەنجامدراوە و دوو هەزار و ٥٦٠ کەس لە چەندین پارێزگای تورکیا و باکوری کوردستان بەشداریان تێیدا کردووە.

ئەنجامی راپرسیەکە بەم شێوەیە بووە:

کەمال کلچدارئۆغلۆ کاندیدی هاوپەیمانی گەل (ئۆپۆزسیۆن) ٥٣.٥٪

رەجەب تەیب ئەردۆغان کاندیدی هاوپەیمانی کۆمار (دەسەڵات) ٣٩.٧٪

کاندیدەکانی دیکە ٦.٨٪

هەروەها کۆمپانیاکە پرسیاری لە بەشداربووان کردووە کە ئەگەر هەڵبژاردن بکەوێتە خولی دووەم دەنگ بە کام کاندید دەدەن؟ ئەنجامەکەی بەم شێوەیە بووە: کەمال کلچدارئۆغلۆ کاندیدی هاوپەیمانی گەل (ئۆپۆزسیۆن) ٥٧.٠٪

رەجەب تەیب ئەردۆغان کاندیدی هاوپەیمانی کۆمار (دەسەڵات) ٤٣.٠

ئەمەش لە کاتێکدایە کە دوێنێ پارتەکانی دەسەڵات، سەردانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیایان کرد و ناوی ئەردۆغانیان بە فەرمی بۆ کاندیدی سەرۆکایەتی کۆمار تۆمار کرد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار