بومەلەرزەیەک بە پلەی ٥.٣ مەرەشی باکوری کوردستان هەژاند

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بومەلەرزەیەک بە پلەی ٥.٣ی رێختەر ناوچەی گۆکسونی سەر بە پارێزگای مەرەشی باکوری کوردستانی هەژاند.

لە باکوری کوردستان دوای بومەلەرزەکەی ٦ی شوبات، لە مەرەش بە دەیان بومەلەرزەی دیکە روویانداوە. ئەمڕۆ دوای نیوەڕۆ بومەلەرزەیەکی دیکە بە پلەی ٥.٣ی رێختەر ناوچەی گۆکسونی پارێزگاکەی هەژاند. دەزگای کارەسات و گەریاگوزاری خێرای تورکیا (ئافاد)، رایگەیاند، بومەلەرزەکە بە پلەی ٥.٣ لە قۆڵایی ٧ کیلۆمەتر لەژێر زەویدا روویداوە.

لەدوای بومەلەرزەکەی ٦ی شوباتەوە، کە بەوهۆیەوە زیاتر لە ٥٠ هەزار کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەس بریندار بوون، تاوەکو ئێستا زیاتر لە ١٨ هەزار پاشەلەرزەی دیکە لە باکوری کوردستان روویانداوە.

بومەلەرزە لە تورکیا زیانێکی زۆری مادیشی لێکەوتووەتەوە و زیانەکانی بومەلەرزە بە زیاتر لە ١٠٠ ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت.

هەروەها بومەلەرزە کاریگەری لەسەر ١٥ ملیۆن کەس دروست کردووە و جگە لەوەش کاریگەری لەسەر دۆخی سیاسی تورکیاش دروست کردووە کە هاوکاتە لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی و سەرۆکایەتی ئەو وڵاتەدا کە بڕیارە ١٤ی ئایار ئەنجام بدرێن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار