دوای شەش مانگ نابینابون نەشتەرگەریی بۆ بریندارێکی ناڕەزایەتییەکانی ئێران دەکرێت

ئیلاهە: چاوم ئاماژەکانی ستەم و خەیانەتی دەسەڵاتی تێدا ماوە

ئیلاهە تەوەکۆلیان

2 ساڵ لەمەوپێش



ئیلاهە تەوەکۆلیان، ئەو کچەی چوار رۆژ دوای مەرگی ژینا ئەمینی لە ناڕەزایەتییەکانی شاری مەشهد لە ئێران لە ناڕەزایەتییەکاندا چاوی بە گوللـەی ساچمەی نابینا کرا دەڵێت: ناچارم بەهۆی هەوکردنی ئەو چاوەم و سەرم کە گوللـەی ساچمەی بەرکەوتوە و بوەتە هێمای ستەم و زۆرداریی و خەیانەت، بە نەشتەرگەریی هەستیار گوللـەکان دەربهێنن.

ئیلاهە کە لە وڵاتی ئیتاڵیا ئامادەکاریی دەکرێت بۆ دەرهێنانی گوللـەی ساچمەی لە چاوی و ناوسەر، لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا دەڵێت: ئەوانەی بێدەنگن لە ئاست ئەو ستەمەی لە لە رۆڵەکانیان دەکرێت خەیانەت دەکەن و منیش ئەمڕۆ ناچارم بە قبوڵکردنی مەترسیی گیانلەدەستانم هێمای سەتمکار و هێمای خەیانەتی لە سەرم و چاوم دەرهێنم.

ئەو خانمە دەڵێت؛ من بۆیە زیندوم و ئامادەم بە ئەنجامدان ئەو نەشتەرگرییە چونکە دەمەوێت هێما و ئاماژەکانی خەیانەت و ستەمکاریی ئاشکرا بێت.

بە وتەی پزیشکان دوای ئەوەی یەکێک لە چاوەکانی ئیلاهە بەهۆی گوللـەی ساچمەیی بریندارکراوە چەند نەشتەرگەرییەکی هەستیار کراوە و سەرەڕای ئەوەی چاوی نابینا بوە گوللـەکان بە تەواوەتیی دەرنەهاتون و بوەتە هۆی هەوکردنی و تەنانەت مەترسیی ئەوە هەیە کە هەوکردنەکە بۆ مێشک بگوازرێتەوە و بۆیە بڕیاردراوە لە چەند نەشتەرگرییەکی هەستیاردا ئەو گوللانە دەربهێنرین.

بە پێی ئامارەکان لانیکەم 570 کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەهۆی گوللـەی ساچمەیی هێزە ئەمنییەکان، چاوێک یان هەر دوو چاویان لەدەستداوە و پزیشکان لە قۆناغی یەکەمدا هەوڵ ئەدەن سەرەڕای نابینابون ئەو چاوانە دەرنەهێنن بەڵام دەرکەوتوە ئەو گوللـە ساچمەییانە بوەتە هۆی هەوکردن لە جەستەی زۆربەی بریندارەکاندا.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار