نەهێشتنی تاوانی بەسڕە ڕایگەیاند 95 سواڵکەریان دەستگیرکردووە کە زۆربەیان خەڵکی هەرێمی کوردستان بوون

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوبەرایەتی نەهێشتنی تاوانی بەسڕە ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند 95سوڵکەریان لە بەسڕە دەستگیر کردووە کە خەڵکی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانن.

بەڕێوبەرایەتی نەهێشتنی تاوانی بەسڕە لە ڕاگەیەندراوێکدا وتی لەو 95 سواڵکەرە ،50یان منداڵ و 30ژن و 15پیاوبوون کە بۆ سواڵکردن ڕوییان لە بەسڕە کردووەو لە چوارچێوەی فەرمانەکانی وەزارەتی ناوخۆ دەستگیرکراون.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەو کەسانە لەناو هۆتێلەکاندا ژیاون و دوای دەستگیرکردنیان بە بڕیاری دادگا ڕاگیراون بە پێی ماددەی پێنجی یاسای بازرگانیکردن بە مرۆڤ.

ئەمەشلەکاتێکدایە 28ی2 ئەمساڵ لە پارێزگای هەولێر بەشی پۆلیسی رێككاری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر70 سواڵکەریان دەستگیركرد کە لە چێشتخانەکان و ترافیكلایت و شوێنە گشتییەكان ببوونە مایەی بێزاری بۆ هاووڵاتیان.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار