تێگەیشتنی من و تۆ لەگۆڕان

6 ساڵ لەمەوپێش



         فەرەیدون کونجرینی

گـــــــۆڕان پەیوەندی لەگەڵ هەر لایەنێک دەهێڵێت و بەردەوامی دەبێت، دەرگای گفتوگۆ بەکراوەیی دەهێڵێتەوە لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و چارەسەری کێشمەکێشی سیاسی بەتایبەت ناوخۆی هەرێم «لەم پرسەدا ناعەدالەتی  دزی و گەندەڵی  لەهەرکەس و حزبێك قبوڵناکات و شەفافیەت و دادپەروەری بوونەتە بەردی بناغەی یاساو سیاسەتەکانی، ئیدی چەندجار نوێنەری لایەنەکان ڕوبکەنە مەکۆی سەرەکی و پڕۆژەیان هەبێت و مەبەستیان ڕیشەکێشی گەندەڵی و سەروەری یاسانــەبێت« ناتوانن بە داواکانی بزوتنەوەی گۆڕانیان پێبکرێت کە لەهەر بڕگەیەکدا سەروەری یاساو هاوڵاتیانی لا مەبەستە». 
گۆڕان دەڵێت ئەوبەرگەی پۆشیوتانە کۆن بوو دڕا دەبێت بیگۆڕن تاپڕۆسەی سیاسی کوردی سەرکەوتوبێت بەسەر هەرململانێ و گەلەکۆمەکی نێودەوڵەتی «پێکەوە کارکردن لەسەر پاکێجە نیشتمانی و نەتەوەییەکان،  حزب لەپەیوەندی نێودەوڵەتی دابڕێت و ئەو ئەرکە  بەپەرلەمان و حکومەتی هەرێم بسپێردرێ و دەستوری بکرێ.
بۆ یەكخستنەوەی حکومەت و پێکەوەکارکردن سەرەتا لایەنە دەسەڵاتدارەکان موڵک و زەویەکان ڕادەستی شارەوانی ناوچەکان بکرێتەوەو گومرک و داهاتی هەرێمی کوردستان لەدەسەڵاتیی حزبدا نەمێنێ و هێزی نیشتمانی دامەزراوە بکرێ و پێکەوە لەسەر پرسە نیشتمانیەکان کاربکەن بەپێوەری یەکگرتویی ناوچە دابڕێندراوەکان بخرێتە ژێر دەسەڵاتی کوردی و پارێزگاری لەسنورمان بکەین و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان لەبەرژەوەندی گەل و نیشتمانمان بێت».
گوشاری لایەنە سیاسیەکان و مانەوەیان لەبەغداد لەپێناو بەرژەوەندی کوردا نیە، بەڵکو بۆ ئاشتەوایی عێراقەو فەرمانێکی نێودەوڵەتیە  تاکاتی خۆی دێت لەگەڵ عێراق هەماهەنگ بن، کاتی ئەوە نەهاتوە کورد جودا بکرێتەوە، بەڵام دەمەوێت ئەوە بڵێم زۆر گرنگی بە بەغدا مەدەن «دەوڵەتی عێراقی فیدراڵ ناوێکی زلە هەروەك شارێکی وێران. فیدراڵیزم واتە پەیوەندیەکی توندوتۆڵ یاخود دەوڵەتی بەڵێن بەستن یان ویلایەتێکی یەکگرتوو کۆمەڵگیرێکی بەڵێندەرو ئاسانکار بۆ بەڕێوەبردنی دەوڵەتێکی یەکپارچەیی و پێکەوەژیانی گەلانی ناوچەکە، من بەگەلی کورد دەڵێم ئێوە ئەو فیدراڵیەتان نەوێت کە لەماوەی ١٥ ساڵی فرەحزبی و بیرۆکەی نوێی باشتر لەسیستەم و حوکمڕانی ڕژێمی بەعس نوسراوەو کراوەتە دەستوری ئەو فیدراڵیەی نەبۆتە جێی متمانەو هەڵەڕێکارەکانی سەرچاوەی یەکەمی گەندەڵیە هەموو لایەکی دابڕیوە بەجۆرێ پەرتبوون یەکگرتنەوەیان سەختە، باشتروایە کورد ئەو لەسەدا ١٢یەی نەوێت و خۆی دابڕێ لەفەرمانڕەوایی.
ئەوەندەی من بزانم لەسەر نمونەی فیدراڵی سویسراو ئەمریکا بۆتە بناغەی ڕێکخسن و یەکگرتن و پێکەوەژیانی گەلانی ئەو دوو وڵاتە، پێویستە عێراق وا لێبکرێ، دەنا ئەمجۆرە فیدراڵیەی عێراق کارتۆنیەو خەڵک و گەلانی عێراقی چەواشەو پەرتکردوە، فیدراڵیەت لەبارترین چارەسەرە بۆ کێشەی ئەو وڵاتانەی ڕەگەزی جیاوازو گەلی جۆراوجۆرو شەڕەنگێزی تێدا دەژی لەهەمبەر پێکهێنانی
کۆمەڵگەیەکی یەکگرتوو بەپێی سەردەمی شارستانی نوێ ڕێبکات و پارێزگاربن لەسنوری ناوچەکەیان و ئامادەیان هەبێت لەهەر گەلەکۆمەکی نێودەوڵەتی و ڕوبەڕووبونەوەیەك.
بەرلەوەی لەبەغدا خۆتان بەیەکڕیزی و پێکەوەکارکردن بنوێنن و کێشەکانی هەرێم و ناکۆکیەکان چارەسەربکەن دودیوی دراوێکتان نەبێت، »پێویستە پارتی و یەکێتی خۆیان رادەستی پڕۆژەکانی بزوتنەوەی گۆڕان و بیروڕای نوسەرانی سەربەخۆ بکەن کە لەپێناو بەرژەوەندی خەڵك و چاککردنی ئاستی سیاسی و کۆمەڵایەتی دەنوسن «ئیدی هیچ لایەن و کەسێک لەپێناو بەرژەوەندی خۆیان و بنەماڵەکانیان پۆستەکان نەکەنە قوربانی و داهاتی نیشتمان شەفافیەتی دەستوری یاسایی کرێ».
شەفافیەت لای گۆڕان  ئامانجی وەزارەتێك و دوان نیە » لەپڕۆژە سەرەتایەکانیدا بەدرێژایی 10 ساڵی ویستویەتی سەرجەم دامەزراوەکان ئەکتیڤ بکرێ بەجۆرێ خەڵکی متمانەپێکراو راستگۆو دور لەمەرامی حزبی بۆ تەرخانکرێ».

هەندێك تێبینی لەسەر وەزارەتەکانی هەرێمی کوردستان
وەزارەتى پلاندانان »داڕشتنی پلانە ستراتیجیە بایەخدارەکانی وڵاتە بۆ بەرەوپێشچوونی سەرخان و ژێرخانی دەوڵەت و پایەکانی بەڕێوەبردن و خەڵک ئەم وەزارەتە لەچوارچێوەی دەسەڵاتی جێبەجێکاردا بۆ دانیشتوان و داهاتوەکەی»    بەداخەوە نەیتوانیوە بەئەرکەکانی خۆی هەستێت و چارەسەر بۆ قەیرانی دارایی هەرێم و ڕوبەڕوبونەوەکانی سیاسەتی نێودەوڵەتی و ناکۆکیەکانی نێوان لایەنەکانی نەپێکاوە وەك سەرهەڵنەدانەوە لەوەی ڕویداوە لەڕابردودا «وەزارەتی پلاندانان گرنگی خۆی نیەو ناتوانێ وەك پێویست کاریگەری هەبێت لەسەر حکومەت و کەمکردنەوەی کێشە داراییەکان، یەك لەئێستای دەسەڵاتی کوردی نابێتە چارەسەری هەر تەوەرێ، وەزارەتی پلاندانان و بەربەست نەبوە بۆ پلانگێڕی» ئەرکی پلاندان لەپەرلەمانەوە ئەنجامدەدرێ« پەرلەمانتاران پێشیاریان دەبێت بۆ هەرئەگەرێکی نەخوازراو لەناو هۆڵی پەرلەمان بەزۆرینەی دەنگ نەخشەڕێگەو چارەسەری بۆ بکرێت و پێگەی وەزارەت بسڕدرێتەوە.
وەزارەتى سامانە سروشتیەکان و وزە کەیەکێکە لەدەوڵەمەندترین بەرهەمی وڵات  لەگەڵ وەزارەتی دارایی لەپەیوەندی هەمیشەییدان بۆ هاوتاکردنی سامانی سروشتی و داهات »دەبێت لەم وەزارەتەدا جیاواز لەبەڕێکارەکانی وەزارەتی دارایی هەبێت و نوێنەری حزبەکان لەیەك نزیك نەبن و خەڵکی هۆشیارو شارەزا لەو بوارەدا تەرخانکرێ«. 
وەزارەتى پەروەردە بناغەی کۆمەڵایەتی و هەڵچنینی سیستەمی سیاسیە لەپەروەردەکردنی نەوەی نوێ »پێویستە گرنگی زۆری پێبدرێت و ڕوداوە نەخوازراوەکان دوپات نەبنەوە
وەزارەتى خوێندنى باڵا دور لەگەندەڵی و پێشبڕکێ هاوڵاتیان بەئاستێکی یەکسان و جیاواز لەڕابردوو ببەستێتەوە بەخوێندنی دەرەکی و گەیاندنی هەر تاکێکی بەئەزمون لەبوارە جیاجیاکانی جیهاندا«. 
وەزارەتى تەندروستى پێویستی بە ئەکتیڤکردنەوە هەیە کە لەئێستادا ڕێژەی لەسەدا (85) بازرگانی دەرمان لەدەستی بەرپرسە حزبیەکانداو وەزارەتێکی ناتەندروستە«.
كاروبارى كۆمەڵایەتى بناغەیەکە بۆ پارێزگاری زوبانی دایک و هێشنەوەی کولتوری کوردی بە ئاستێکی شارستانی نوێ»
وەزارەتى كشتوكاڵ سەرچاوەی بژێوی هاوڵاتیانە نەهێڵدرێت هاوشێوە 24 ساڵی رابردوو فەلاح خاوەن موڵکە کشتوکاڵیەکان بێهیوا بکەن «
وەزارەتى بازرگانى شکستی گەورەی هێناوەو بۆتە سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی، بە دەسەڵاتی حزب سەرجەم کاروبارەکان دەبرێن بەڕێوەو دەبێت پرسی حزبی تێدانەبێت « 
وەزارەتى گەشمردە ئەو وەزارەتەی زۆرترین قوربانیدەری کوردو تێکۆشەری گرتــۆتەخۆ، ببێتە پشتیوانی بۆ نەوەی هەر گەشمردەیەك و پشتیوانی لەخێزانەکانیان بکرێت، «ئەم وەزارەتە دابڕێ لەئەنجومەنی وەزیران و بەڕێکخراوەیی بکرێ  تا دوربێت لەفەرمانڕەوایی بەرپرس».
وەزارەتى رۆشنبیرى و لاوان »باری گەنجانیان لارکردوە هێندە کەمتەرخەمن لاوەکان ڕودەکەنە وڵاتانی دەرەوە یان لەپلەیەکی باشی خوێندندایەو لەسەر شەقامەکان دور لەتواناکانی بژێوی ژیانی دابیندەکات هتد....
وەزارەتى ئەوقاف »پێویستە ئەم وەزارەتە نەهێڵدرێت و دوربخرێتەوە لەحزب و حکومەت یاساو چەند بڕگەیەکی بۆ دابندرێت لەبڵاوکراوەو گەیاندنی پەیامە ئاینیەکان و سەربەخۆ بکرێن و کاریان بەحکومەتەوە نەمێنێت«. 
لەوەزارەتى داد »دادوەری تەندروست لەچوارچێوەی تەلاری دادگادا بڕیاربدات بێ هیچ سڵکردنەوەیەك». 
وەزارەتى دارایى و ئابورى کەبڕبڕەی بەڕێوەبردنی سەرجەم دامودەزگاکانە «دەستتێوەردانی حزبی شکستی دەسەڵاتەکانی دیاریکردوە». 
وەزارەتى ناوخۆ »پەیوەستە بەئاسایش و ئارامی شارو شارۆچکەکان و دەزگایەکی سەرەکیە»، بەڵام دابەشکراوە بەسەر دوو حزبدا».
وەزارەتى كارەبا »یەکێکە لەشکستی حکومەت و دەربڕینی نیگەرانیی خەڵک لەم پرسەدا دەبوو لەپاش پڕۆسەی ڕزگارکردنی عێراق کێشەی کارەبا بونی نەبوایە».
وەزارەتى شارەوانى و گشتوگوزار »دیمەنی شارو شوێنە گشتیەکان سەرنجڕاکێش نین تا گەشتیاران ڕوبکەنە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم، لێرەشدا کەمتەرخەمی زۆر دەکرێت«. 
رێگاوبان و ئاوەدانكردنەوە »نەیتوانیوە بەئاستی باش کاروبارو کەمتەرخەمیەکان کۆتاکات« بەئاستێکی زۆر خراپدا هێناویانەو گەندەڵێ تێدا ئەنجامدەدرێت، «وەك نمونە شەقامەکان و هێڵی خێرای ئۆتۆمبێل بەئاستێکی مۆدێرن و جیاواز لەوڵاتانی جیهان و سەردەمیانە ناکرێن و هەر پڕۆژەیەکیان پاش تەواوبونی تا سێ ساڵ کێشەی هاتوچۆ دروستدەکات«.
گواستنەوە و گەیاندن »وەزارەتى پێشمەرگە» هەتا بەدامەزراوەیی نەهێڵدرێ و سەربەخۆ نەکرێت نابێتە پرسێکی نیشتمانی«. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار