کەنەدا دوو دامەزراوە و هەشت بەرپرسی ئێران سزا دەدات

کەنەدا لە شەش مانگدا بە 10 پاکەیج ئێران سزا دەدات

مێلانی جۆلی، وەزیری دەرەوەی کەنەدا

2 ساڵ لەمەوپێش



کەنەدا قۆناغێکی دیکەی سزاکانی وڵاتەکەی دژی دامەزراوە و بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران راگەیاند و وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەش داوا لە دەسەڵاتی تاران دەکات توندوتیژیی دژی خۆپیشاندەران و ناڕەزایەتییەکان راگرێت.

وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا ئەمڕۆ دوشەممە لە بەیاننامەیەکدا دەیەمین پاکەیجی سزاکانی دژی دوو دامەزراوە و هەشت فەرماندەی ئەمنیی و سەربازیی کۆماری ئیسلامی ئێران ئاشکرا کرد.

لە بەیاننامەی وەزارەتی دەروەی کەنەدا هاتوە: ژمارەیەک لە فەرماندەکانی سوپای پاسداران و هێزە ئەمنییەکان و پۆلیسی ئێران بەهۆی پێشێلکردنی بەرچاوی مافەکانی مرۆڤ خراونەتە قۆناغی دیەمی لیستی ئەو سزایانەی کە لە تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوەوە راگەیەنراوە.

ئاماژە بەوە کراوە چەند بەرپرسێکی باڵای سەربازیی دیکەی کۆماری ئیسلامی بەهۆی دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەکی بالیستی خراونەتە لیستی سزاکانەوە.

بە پێی بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا؛ دوو دامەزراوەی ئەو وڵاتەش کە دەستیان هەبوە لە چاودێریکردنی هێڵەکانی مۆبایل و ئینتەرنێت بە مەبەستی سەرکوتی ناڕەزایەتییەکان و پشتیوانی لە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی خراونەتە لیستی سزاکانەوە.

هاوکات مێلانی جۆلی، وەزیری دەرەوەی کەنەدا لە وتارێکیدا وتی: داوا لە رژێمی ئێران دەکەین سەرکوتی بێبەزەییانەی خەڵک راگرێت و بە نیازپاکییەوە گوێ لە داواکارییەکانیان بگرێت.

کەنەدا لەگەڵ سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەکانی دوای مەرگی ژینا ئەمینی تا ئێستا 10 قۆناغی سزاکانی وڵاتەکەی دژی بەرپرسانی و دامەزراوەکانی کۆماری ئیسلامی راگەیاندوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار