تانکی لیۆپاردی ئەڵمانی گەیشتە ئۆکرانیا

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند، ئەو 18 تانکی جەنگی لیۆپارد 2 وەی کە لەلایەن ئەڵمانیاوە بەڵێن دراوبوو بۆ  پشتگیری ئۆکرانیا لە شەڕی دژی ڕووسیا گەیشتوونەتە ئۆکرانیا

ئەڵمانیا لە مانگی کانوونی دووەم ڕازی بوو کە ئەو جۆرە تانکە بۆ ئۆکرانیا دابین بکات کە بە باشترینەکانی جبەخانەی ڕۆژئاوا دادەنرێت و  کیڤ دەڵێت زۆر گرنگە بۆ شکستهێنان بە داگیرکاری ڕوسیا بەڵام مۆسکۆ ڕایگەیاند دابینکردنی ئەو جۆرە تانکە ئاڵۆزییەکان زیاتر دەکات.

سەبارەت بە گەیشتنی تانکەکان بۆریس پیستوریوس، وەزیری بەرگری ئەڵمانیا لە تویتەرێکدا وتی: "دڵنیام کە تانکەکان  دەتوانن کاریگەرییەکی ئەوتۆیان هەبێت لە ڕیزەکانی پێشەوەی جەنگەکەدا".

سەرچاوەیەکی ئەمنیش ڕایگەیاند جگە لە 18 تانک و 40 ئۆتۆمبێلی پیادەی ماردەری ئەڵمانی و دوو ئۆتۆمبێلی چاککردنەوەی زرێپۆشیش گەیشتوونەتە ئۆکرانیا.

هاوکات سوپای ئەڵمانیا مەشقی بە ژمارەیەک سەربازی ئۆکرانی کردووە بۆ ئەوەی بتوانن کار بە تانکەکان بکەن .و جگە لە  ئۆتۆمبیلە ئەڵمانییەکان سێ تانکی لیۆپارد کە لەلایەن پرتوگالەوە بەخشرابوون گەیشتنە ئۆکرانیا.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار