ئێران؛ لە 13 رۆژدا زیاتر لە 500 کەس بە روداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەست دەدەن

ساڵانە نزیکەی 12 هەزار کەس لە ئێران بە روداوی هاتوچۆ دەبنە قوربانیی

روداوی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی جۆری سایپا (پراید)

2 ساڵ لەمەوپێش



لە پشوەکانی نەورۆز روداوەکانی هاتوچۆ لە ئێران زۆر بوە و فەرماندەی گشتی هێزەکانی پۆلیسی وڵاتەکەش دەڵێت زیاتر لە 500 کەس لە روداوی پێکدادنی ئۆتۆمبێلدا گیانیان لەدەست داوە.

ئەحمەدڕەزا رادان، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی پۆلیسی ئێران، رایگەیاند؛ 15ی ئەم مانگەوەوە و لە ماوەی 13 رۆژدا زیاتر لە 290 ملیۆن هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لە رێگای نێوان شارەکانی وڵاتەکەدا تۆمار کراوە کە بەراورد بە ساڵانی رابردو بەرزبونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.

بە وتەی رادان لە ماوەی ئەو 13 رۆژدا زیاتر لە 500 کەس بە روداوەکانی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە و هۆکاری زۆرینەی روداوەکانیشی بە تیژڕەوەیی لەقەڵەم داوە.

پێشتر ئەحمەد شیرانی، سەرۆکی ناوەندی زانیاریی و کۆنتڕۆڵی هاتوچۆ لە ئێران رایگەیاندبوە کە لە سێ رۆژی سەرەتای پشوەکانی نەورۆز بەهۆی 111 روداوی هاتوچۆ، 125 کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی دوو هەزار و 895 کەس برینداربون.

بە وتەی شیرانی ئامارەکانی روداوی هاتوچۆ لە ئێران زۆر مەترسیدارن و ئەمساڵ رێژەی گەشتەکانی تایبەت بە نەورۆز 12% بەراورد بە ساڵی رابردو زیادی کردوە کە پێدەچێت ئەوەش هۆکارێک بێت بۆ بەرزبونەوەی ژمارەی قوربانییانی روداوەکانی هاتوچۆ.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار