لە باکووری کوردستان کەسێک دوای کوشتنی پێنج ئەندامی خێزانەکەی، خۆیشی کوشت

8 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە پارێزگای خارپێتی باکووری کوردستان پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کەسێک دوای کوشتنی پێنج ئەندامی خێزانەکەی، خۆیشی کوشت. 

بەگوێرەی زانیارییەکانی کە میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردۆتەوە ،ئەمڕۆ هاوڵاتییەک لە باکوری کوردستان بەهۆی دروستبەنی دەمەقاڵێ لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەی دایک و باوک و خوشک و براکانی دەکوژێت و خۆشی دەکوژێت.

ئەوەشبڵاوکراوەتەوە کە ئەو هاوڵاتییە ناوی حوسێن فورات  بووە و قەرزی زۆری قوماری بەسەردا کەڵەکەبووە و داوای لە باوکی کردووە هاوکاری بکات بۆ دانەوەی قەرزەکانی، بەڵام بەهۆی ئەوەی باوکی رەتیکردووە و پارەی پێنەداوە، دەمەقاڵی لەنێوانیاندا روویداوە و لە ماڵدەرکراوە.

دواتر حوسێن  بە چەکی کلاشینکۆف گەڕاوەتەوە ماڵەوە و تەقەی لە تەواوی ئەندامانی خێزانەکەی کردووە و هەموویانی کوشتووە و هەر لەوێش بەگوللـەیەک خۆی کوشتووە.  

هاوکات دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیس لەلایەن دراوسێکانییەوە، لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە و تەرمی هەر شەش کەسەکە رەوانەی نەخۆشخانەی فێرکاری زانکۆی فورات کراوە. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
هاوڵاتی ڕێكلام


ئەمساڵ هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێناكاتەوە

37 خولەک لەمەوپێش

وەفدی هەرێم لەبەغدا تەنیا یەك 700 ملیار دیناری دیكەیان گەرەنتی كردووە

4 كاتژمێر لەمەوپێش


یەكێتی دڵنیایە سكاڵاكەی ئەنجامی دەبێت‌ و پارتی بڕیاردانی هەڵگرتووە بۆ دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی

6 ڕۆژ لەمەوپێش


شەش ساڵە بنكەیەكی تەندروستی بۆ منداڵبوون لەناحیەیەکی دهۆک كراوەتەوە، بەڵام هیچ منداڵێكی تێدا لەدایك نەبووە

6 ڕۆژ لەمەوپێش