باڵیۆزی ئێران لەبەغداد: ئێرانیش کێشەی کەمئاوی هەیە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
باڵیۆزی ئێران لەعێڕاق محمدکازم ئال سادق رایگەیاند کەوا ئێران کێشەی کەمئاوی هەیە.
ئال سادق بەمیدیاکانی عێراقی راگەیاندووە بەپێی ئامارەکان نزیکەی 80٪ ی ئاوی عێڕاق لە باکوورەوەدێت، کەچی تەنها ڕێژەی 8تاکو 10 لەئێرانەوەدێت و بەگشتی کێشەی ئاولەهەموو ناوچەکەدا هەیە.
وتیشی کۆماری ئیسلامی ئێران کێشەی کەمئاوی هەیە و ڕووبارێک بەناوشاری ئەسفەهان تێپەڕدەبێت بەڵام ئێستا وشکی کردووە، جوتیارانیش خۆپێشاندان دەکەن بۆ داواکردنی ئاو ژمارەیەکی زۆریش لە مەڕو ماڵیات لەبەربێئاوی لەناوچەکانی باشوور مرداربوونەتەوە.
ئاماژەشی بەوەکرد کە شایستەی داراییمان لەبری کارەبا وگاز گەیشتووەتە 11 ملیار دۆلار، هەروەها کۆماری ئیسلامی ئێران پەیوەندی بازرگانی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە هەیە.
بابهتی پهیوهندیدار