راپرسیەک: ٨٠٪ی گەنجەکانی تورکیا دەنگ بە دەسەڵات نادەن

یەک ساڵ لەمەوپێش



سەرۆکی کۆمپانیایەکی گەورەی راپرسی لە تورکیا دەڵێت، ٨٠٪ی گەنجانی تورکیا دەنگ بە پارتەکانی نێو هاوپەیمانی کۆمار نادەن کە لەلایەن ئەردۆغانەوە پێکهێنراوە.

نزیکەی شەش ملیۆن گەنج کە تەمەنیان لەنێوان ١٨ بۆ ٢٥ ساڵدایە، لە هەڵبژاردنەکانی ١٨ی ئایاردا لە تورکیا مافی دەنگدانیان هەیە. ئەڕدال ئاکئاڵتون سەرۆکی کۆمپانیای 'بوپار'ی تایبەت بە راپرسی و لێکۆلینەوەکان لەم بارەیەوە بۆ رۆژنامەی جمهوریەتی نزیک لە پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) قسەی کرد.

ئەڕدال ئاکئاڵتون دەڵێت، " دەسەڵاتی سیاسی تورکیا هیچ پرۆژەیەکی بۆ گەنجان نەبووە کە پشتگیریان بکات و ئەمەش وادەکات، ئەگەری گۆڕانی دەسەڵات، ببێتە هۆی خۆشحاڵی گەنجان."

ئاکئاڵتون ئاماژەی بەوەکردووە کە کۆمپانیاکەیان، راپرسیەکی بە شیوەیەکی بەرەوڕوو لەگەڵ ٣ هەزار گەنج لە ١٢ هەرێمی تورکیا ئەنجامداوە و پرسیاری لە گەنجان کراوە کە دەنگ بە کام پارتی سیاسی تورکیا دەدەن؟ لە ئەنجامی راپرسیەکەیاندا دەرکەوتووە کە ٨٠٪ی گەنجانی تورکیا، ئامادە نین دەنگ بە پارتەکانی نێو هاوپەیمانی کۆمار بدەن کە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا سەرۆکایەتی دەکات.

ئەڕدال ئاکئاڵتون سەرۆکی کۆمپانیای 'بوپار' راشیگەیاند، بەگوێرەی راپرسیەکەیان ٨٠٪ی گەنجان ئاماژەیان بەوەکردووە کە لە دۆخی تورکیا نیگەرانن و دەیانەوێت وڵات جێبهێڵن، بەڵام ئەگەر دەسەڵات لە تورکیا بگۆڕدرێت، ئامادەن لە وڵات بمێننەوە و چاودێری دەسەڵاتی نوێ بکەن کە چی بۆ گەنجان پێیە.

ئەڕدال ئاکیاڵتون لە کۆتایی قسەکانیدا دەڵێت،" من لەو بڕویەدا نیم، هاوپەیمانی کۆمار (دەسەڵات) بتوانێت، زۆربەی کورسیەکانی پەرلەمانی تورکیا بەدەست بهێنێت."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار