فۆرمی دەنگدانی سەرۆکایەتی تورکیا ئاشکراکرا

2 ساڵ لەمەوپێش



کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی تورکیا فۆرمی دەنگدانی سەرۆکایەتی تورکیای ئاشکرا کرد.

 

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا، فۆرمی دەنگدانی سەرۆکایەتی تورکیای ئاشکرا کرد کە بڕیارە هاوکات لەگەڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا لە ١٤ی ئایاردا بەڕێوەبچێت.

بەگوێرەی فۆرمەکە، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا و کاندیدی هاوپەیمانی کۆمار ژمارە یەک، موحەڕەم ئینجە سەرۆکی پارتی مەملەکەت ژمارە دوو، کەمال کلچدارئۆغلۆ سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) و کاندیدی هاوپەیمانی گەل ژمارە سێ و سینان ئۆغان کاندیدی هاوپەیمانی (ئاتا) لە ریزی چوارەمی فورمەکەدان.

لەلایەکی دیکەوە، ١٠ی نیسان دوایین وادەیە کە پارتە سیاسیەکان ناوی کاندیدەکانیان و هاوپەیمانێتیەکان پێشکەش بە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بکەن، بۆ ئەوەی فۆرمی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیش ئامادە و ئاشکرا بکرێت.

لە ئیستادا سێ هاوپەیمانی بەهێز لە هەڵبژاردنەکاندا رکابەرایەتی یەکدی دەکەن بۆ بەدەستهێنانی زۆرترین کورسی پەرلەمان کە ئەوانیش ( هاوپەیمانی گەل، هاوپەیمانی کۆمار و هاوپەیمانی رەنج و ئازایە).

بەگوێرەی زۆربەی راپرسیەکان، دەنگەکانی کلچدارئۆغلۆ لە هەموو کاندیدەکانی دیکە زیاترە و دەسەڵات (ئاکەپە و مەهەپە) ئیدی ناتوانن زۆربەی کورسیەکانی پەرلەمان بەدەست بهێنن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار