ئازەربایجان: هەشت سیخوڕی ئێران دەستگیر کراون

باڵیۆزخانەی ئازەربایجان لە تاران

یەک ساڵ لەمەوپێش



ئازەربایجان رایگەیاند؛ هەشت کەسی دیکە بە تۆمەتی سیخوڕیی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران دەستگیر کردوە.

وەزارەتی ناوخۆی ئازەربایجان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند هەشت کەسی دیکە بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران دەستگیرکراون و میدیاکانی ئێران دەڵێن زۆربەی دەستگیرکراون کەسانی ئایینین .

لە لایەکی دیکەوە میدیاکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بڵاویان کردوەتەوە کە سێ کەس لەو دەستگیرکراوانە خوێندنی ئایینییان لە ناوەندی خوێندنی ئایینیی شیعە لە شاری قوم تەواو کردوە.

نزیکەی 85٪ی دانیشتوانی ئازەربایجان موسوڵمانی شیعەن و ئەوەش وای کردوە کۆماری ئیسلامی ئێران سەرنجی لەسەر شیعەکانی ئەو وڵاتە بێت و دەسەڵاتی باکو چەند جارێک دژی هەوڵەکانی تاران وەستاوەتەوە.

پێشتریش ئازەربایجان لە بەیاننامەیەکد دەستگیرکردنی تۆڕێکی 39 کەسی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێرانی راگەیاندبون.

لە ماوەی رابردودا ناکۆکییەکانی نێوان ئێران و ئازەربایجان زیادی کردوە و ناکۆکییەکانیش بە هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی ئازەربایجان لە رۆژی هەینی (27/1/2023)لە تاران توندیی زیاتری بەخۆیەوە بینیوە ئەو وڵاتە باڵیۆزخانەکەی بە تەواوەتی داخست و رایگەیاند تەنها کۆنسوڵخانەکەی لە شاری تەبرێز ئەرک و کارەکانی نێوان باکو و تاران جێبەجێ دەکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار