توركیا: له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا دوو هه‌زار و ٥٨٧ كۆچبه‌ری نایاسایی ده‌ستگيركراون

2 ساڵ لەمەوپێش



لەنێوان رۆژانی ٢٤-٣٠ی ئاداردا دوو هەزار و ٥٨٧ کۆچبەری نایاسایی لە سەرانسەری توركیادا ده‌ستگيركراون و هه‌زار و ٧٤١ کۆچبەری نائاسایی دیپۆرتی وڵاته‌كانیان كراونەتەوە.

به‌پێی ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی كه‌ لە هەژماری تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وەزارەتی ناوخۆی توركیادا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، له‌ هه‌فته‌ی ٢٤-٣٠ی ئاداردا له‌ سه‌رانسه‌ری وڵاته‌كه‌دا، دوو هەزار و ٥٨٧ کۆچبەری نایاسایی ده‌ستگيركراون كه‌ ٩٢٢یان ئه‌فغانی، ٣٩یان پاكستانی، هه‌زار و ٦٢٦یان له‌ ره‌چه‌ڵه‌كی دیكه‌ بوون.

هاوكات هه‌زار و ٧٤١ کۆچبەری نایاسایی دیپۆرتی وڵاته‌كانیان كراونه‌ته‌وه‌ کە ٤٩٣یان ئه‌فغانی، ٧١ کەسیان پاكستانی و هه‌زار و ١٧٧ کەسیان له‌ ره‌چه‌ڵه‌كی دیكه‌ بوون و به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی چوونه‌ته‌ نێو توركیا.

ژمارەی ئەو کۆچبەرە نایاساییانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە دیپۆرتی وڵاته‌كانیان کراونەتەوە، گەیشتووەتە ٢٦ هەزار و ٢٨ کۆچبەر.

له‌ هه‌مان ماوه‌دا، رێگری لە چوونه‌ ناوه‌وه‌ی ٥٩ هەزار و ١٠٤ کۆچبەری نایاسایی بۆ تورکیا کراوه‌. ١٦ هەزار و ٣٤٤ کۆچبەری نایاسایی لە ناوەندەکانی ره‌وانه‌كردنه‌وه‌دان، لەو ژمارەیەش چوار هەزار و ٣٣٠ کەسیان ئه‌فغانی، هه‌زار و ٩٤٥یان پاكستانی و ١٠ هەزار و ٦٩یان له‌ ره‌چه‌ڵه‌كی دیكه‌ن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار