مەندەلاوی ڕەشنووسی یاسای بودجەی فیدراڵی ئاراستەی لیژنەی دارایی پەرلەمان دەكات
2 ساڵ لەمەوپێش
ئەمڕۆ یەكشەممە جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان مەحسین مەندەلاوی ڕەوانەكردنی ڕەشنووسی یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ لیژنەی دارایی پەرلەمانی ڕاگەیاند.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : مەحسین مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان ڕەشنووسی یاسای بودجەی فیدراڵی ئاراستەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كرد.
بەپێی بەیاننامەكە مەندەلاوی ئاڕاستەی كردووە لێكۆڵینەوە و گفتوگۆكانی خێراتر بكات بۆ ئەوەی لە نزیكترین دانیشتندا بیخاتە بەرنامەی كارەوە.
بابهتی پهیوهندیدار