بەریتانیا هۆشداریی دەدات لە پەیوەندییەکانی روسیا و ئێران

بەریتانیا: پەیوەندییەکانی مۆسکۆ و تاران هەڕەشەیە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

مارشاڵ مارتین سامپسۆن (سامی)، راوێژکاری باڵای وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

2 ساڵ لەمەوپێش



جەنەڕاڵێکی بەریتانیا هۆشداریی دەدات لە پەیوەندییەکانی ئێران و روسیا و دەڵێت: ئەو پەیوەندییانە ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە دەخاتە مەترسییەوە.

جەنەڕاڵ مارتین سامپسۆن (سامی)، راوێژکاری باڵای وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند؛ ئەوەی بڕیارە ئێران لە بەرامبەر پێدانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەک بە روسیا وەریگرێت سەقامگریی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەخاتە ژێر هەڕەشەوە.

سامپسۆن وتویەتی: چاوەڕێ ناکرێت پەیوەندییەکانی مۆسکۆ و تاران ببێتە مایەی خێر بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رەنگە ئێرانیش فڕۆکەی جەنگی و ئامێری تایبەت بە دروستکردنی موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی پێشکەوتو لە روسیا وەرگرێت.

ئەو جەنەڕاڵەی بەریتانیا جەختی لەوە کردوەتەوە؛ هاوکارییەکانی روسیا و سەرکێشییەکانی کۆماری ئیسلامی دەبێتە مەترسیی گەورە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پێویستە رێگریی لە قوڵبونەوەی پەیوەندییەکانی مۆسکۆ و تاران بکرێت.

پێشتر رۆژنامەی واڵستریت جۆرناڵ بڵاوی کردبوەوە کە روسیا ئامێری تایبەت بە چاودێریی ئەلیکترۆنیی هێڵەکانی مۆبایل و ئینتەرنێت و ێنەگریی پێشکەوتو بۆ ناسینەوەی تۆمەتبارانی لە بەرامبەر فڕۆکەی بێفڕۆکەوان رادەستی کۆماری ئیسلامی ئێران کردوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار