ئەمریکا : هێزەکانمان ڕابەرێکی باڵای ڕێکخراوی داعشیان لە سوریا کوشتووە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا (CENTCOM) ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند سوپای ئەمەریکا سەرکردەیەکی باڵای داعشی لە سوریا کوشت، ئەمەش لێدانێکی دیکەیە بۆ ئەو گروپەی کە چەند ساڵێک لەمەوبەر دروستبوو بەڵام هێشتا بە هەڕەشە دادەنرێت.

سەرکردایەتییەکە لە بەیاننامەیەکدا وتی خالید ئەید ئەحمەد ئەل جبوری بەرپرس بووە لە پلان دانان بۆ هێرشەکانی داعش لە ئەوروپا و پەرەی بە پێکهاتەی سەرکردایەتی ڕێکخراوەکە داوە.

ئاژانسی هەواڵی  ڕۆیتەرز ڕایگەیاند، سەرچاوەکان لە سوریا دەڵێن ئەو سەرکردەیەی داعش لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا لە باکوری ڕۆژئاوای ژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆن کوژراوە، ئەو ناوچەیەی کە سەرکردەکانی دیکەی دەوڵەتی ئیسلامی تێیدا خۆیان شاردۆتەوە، لەوانە سەرکردەی پێشوو ئەبوبەکر بەغدادی کە لە هێرشێکی ئەمەریکادا لە ساڵی 2019 دا کوژرا.

هاوکات بەپێی ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان کە مانگی دوو بڵاوکرایەوە، ڕێکخراوی داعش لە نزیکەی 5000 بۆ 7000 ئەندام و لایەنگری هەیە لە نێوان سوریا و عێراقدا، نیوەیان چەکدارن.

سەرکردایەتی ناوەندی ئەمەریکا وتی لە هێرشەکەدا هیچ هاوڵاتییەکی مەدەنی بریندار نەبووە، وتیشی ڕێکخراوی داعش " بەردەوام هەڕەشەیە بۆ سەر ناوچەکە و دەرەوەی ناوچەکەش."

وتیشی " سەرەڕای ئەوەی پووچەڵ بوونەتەوە، ڕێکخراوەکە هێشتا دەتوانێت ئۆپەراسیۆن لە ناو ناوچەکەدا ئەنجام بدات و ئارەزووی هەیە لە دەرەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش هێرش ئەنجام بدات." وتیشی مردنی ئەل جبوری " بۆ ماوەیەکی کاتی تواناکانی گروپەکە بۆ پلانگێڕان بۆ هێرشی دەرەکی تێکدەدات."

هەروەها سەرچاوەیەکی هەواڵگری بە ڕۆیتەرزی گوتووە کە  جەبوری لە چەند مانگی ڕابردوودا چاودێری کراوە کاتێک لە نێوان شار و شارۆچکەکانی حەسەکە و ڕەققە و جەرابلوس و ئەلبابدا جووڵاوەو لە پارێزگای ئیدلیب بووە کاتێک کوژراوە.

لەهەمانکاتدا دوو سەرچاوەی ناوخۆی سوریا بە ڕۆیتەرزیان گوتووە لە نزیک ماڵەکەی خۆی لە دەوروبەری گوندی کافتین هێرشی کراوەتەسەر، کە چەند کیلۆمەترێک لەو شوێنەوە دوورە کە بەغدادی لە ساڵی 2019 دا کوژرا. ئەو لەگەڵ هاوسەرەکەی و کوڕە 12 ساڵانەکەی ژیاوە.

دەوڵەتی ئیسلامی داعش لە ساڵی 2014 دا یەک لەسەر سێی خاکی عێراق و سوریای کۆنترۆڵ کرد. هەرچەندە لە هەردوو وڵات شکستی هێنا، بەڵام چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی پاشماوەیان هێشتا ماوەو بەردەوامن لە هێرش لەو ناوچانە.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار