ئێران بەهۆی پیسبونی ژینگەکەی دەبێتە مەترسیدارترین ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

مردن بەهۆی پیسبونی ژینگە لە ئێران پێنج هێندەی وڵاتانی دیکەیە

پیسبونی کەش و هەوای تاران-ی پایتەختی ئێران

2 ساڵ لەمەوپێش



گەرمبونی و پیسبونی ژینگە لە ئێران پێنج هێندەی وڵاتانی دیکەی جیهان قوربانیی لێدەکەوێتەوە.

گۆڤاری (لێنست) بڵاوی کردەوە؛ بەهۆی گەرمبون و پیسبونی ژینگە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا ژمارەی مردن 10 بۆ 60 هێندە بەرز دەبێتەوە و ئێران دۆخی لە هەمو وڵاتانی ناوچەکە خراپتر دەبێت.

بە پێی توێژینەوەیەکی گۆڤارەکە؛ بەهۆی گەرما و پیسبونی ژینگەوە ئاستی مردن لە ئێران پێنج هێندەی ناوچەکانی دیکەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرز دەبێتەوە و لە هەر 100 هەزار کەس دانیشتوی وڵاتە 11 کەس بەو دوو هۆکارە گیانیان لەدەست دەدەن.

لە توێژینەکەدا ئاماژەوە بەوە کراوە کە گەرما و پیسبونی ژینگە لە ناوچەکانی دیکەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێتە هۆی مەرگی زیاتر لە دوو کەس لە هەر 100 هەزار کەسی دانیشتوی ئەو ناوچانە.

رێژەی دوانۆکسیدی کاربۆن لە  ئێران ساڵانە دەگاتە 750 ملیۆن تۆن کە ئەوەش هاوتای ئەڵمانیایە کە ئابورییەکەی 12 هێندەی ئەو وڵاتەیە.

هەر لەو توێژینەوەیەدا دەرکەوتوە ئێران لە روی ژینگەییەوە بە مەترسیدارترین ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەژمار دەکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار