خۆپیشاندان لە تاران دەستی پێکردەوە

هێزە ئەمنییەکانی ئێران ژمارەیەک خۆپیشاندەر دەستگیر دەکەن

خۆپیشاندانی شەوی چوارشەممە لە تاران-ی پایتەختی ئێران

یەک ساڵ لەمەوپێش



ئەمشەو کچان و کوڕانی گەنج لە چەند ناوچەیەکی تاران-ی پایتەختی ئێران بە رێپێوان و خۆپیشاندان دروشمیان دژی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی وتەوە.

هاوکات لەگەڵ یادکردنەوەی رۆژی لەدایکبونی حەمیدڕەزا روحی یەکێک لە کوژراوانی ناڕەزایەتییەکانی دوای مەرگی ژینا ئەمینی، شەوی چوارشەممە لە تاران خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی بەڕێوچو.

سەرچاوەکانی هەواڵی ئێران بڵاویان کردوەتەوە هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ژمارەیەک گەنج و خۆپیشاندەریان لە گەڕەکی (شاری زیبا) لە تاران و لە بەردەم ماڵی خانەوادەی حەمیدڕەزا روحی دەستگیر کردوە.

بە پێی ئەو تۆمارە ڤیدیۆییانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە؛ ژمارەیەکی زۆر لە کچان و کوڕانی گەنج بەشدارییان لە یادی لەدایکبونی روحی کردوە و دواتر بە رێپێوان و خۆپیشاندان ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار