سعودیە و ئێران بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوكردهوه؛ ناكۆكی حهوت ساڵهیان كۆتاییهات
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بۆ یەکەمین جار دوای حەوت ساڵ، ئەمڕۆ وەزیرانی دەرەوەی ئێران و سعودیە لە چین کۆبوونەوە. بە گوێرەی راگەیێندراوی هاوبەشیان، هەردوو وەزیر رێککەوتوون دەست بە کردنەوەی باڵیۆزخانە و کۆنسوڵخانەکان لە وڵاتەکانی یەکدی بکەنەوە و گەشتە ئاسمانییەکانی نێوانیشیان دەستپێبکەنەوە.
بهپێی تۆڕی ههواڵی سکای نیوز، سعودیە و ئێران له بەیاننامەیەکی هاوبهشدا رێككهوتنیان لهسهر دەستپێکردنەوەی سەردانی هاوبەشی بەرپرسان و نوێنەرانی کەرتی تایبەت بۆ ههردو وڵات راگهیاندوه، هاوكات رێككهوتون لهسهر ئهنجامدانی رێكارهكان بۆ كردنهوهی كونسوڵخانه و باڵیۆزخانه له تاران و ریاز.
لە ١٠ی مانگی ئاداری رابردوودا، سعوودیە و ئێران ئاساییبوونەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوانیان راگەیاند، ھەروەھا بڕیاریاندا کە لە میانی دوو مانگدا، دووبارە باڵیۆزخانەکانیان لە تاران و ریاز بکەنەوە.
رێككهوتنهكهی نێوان سعودیه و ئێران دوای كۆبونهوهی شازادە فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعودیە و حوسێن ئەمیر عەبدوللههیان، وهزیری دهرهوهی ئێران دێت له چین، كه یهكهمین كۆبونهوهی ئاست باڵای نێوان ههردو وڵاته له ماوهی زیاتر حهوت ساڵی رابردودا.
لە چوارچێوەی ئەو رێککەوتنەی کە 10ـی ئادار کراوە، ئێرانی زۆرینە شيعە مەزهەب و سعودیەی زۆرینە سوننەمەزهەب باڵیۆزخانە و کۆنسوڵخانەکانیان لە ماوەی دوو مانگدا دەکەنەوە و چەند رێککەوتنێکی ئەمنی و ئابووری جێبەجێدەکەن کە زیاتر لە 20 ساڵ لەمەوبەر واژۆیان لەسەرکرابوو.
لێکنزیکبوونەوەی سعودیەی گەورەترین هەناردەکاری نەوت و ئێرانێک کە بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی وڵاتانی رۆژئاوای لەخۆی تووڕە کردووە، چاوەڕێی ئەوەی لێدەکرێت کاریگەری و گۆڕانکاری بۆ سەر تەواوی ناوچەکە بەدوای خۆیدا بێنێت، ناوچەیەک کە چەندین دەیەیە گیرۆدەی گرژی و سەنگەرلەیەکگرتن بووە.
تێکچونی پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە دوای ئەوە هات ، سعوودیە لە دووی کانوونی دووەمی ٢٠١٦دا بەتۆمەتی "تیرۆر" ٤٧ کەسی لەسێدارەدا لەنێویاندا کەسایەتی ئایینی شیعە، نەمر ئەلنەمر، ئێران کاردانەوەی توندی نیشان دا و خۆپیشاندەران، باڵیۆزخانەی سعوودیەیان لە تاران و کۆنسولخانەی ئەو وڵاتەیان لە مەشھەد سووتاند.
دوای ئەو رووداوانە، سعوودیە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێراندا پچڕاند.