جەنگیز چاندار دەبێتە کاندیدی پارتی چەپی سەوز بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا

یەک ساڵ لەمەوپێش



جەنگیز چاندار ئەکادیمی، رۆژنامەنووس و  نووسەری بەناوبانگی تورکیا، دەبێتە کاندیدی پارتی چەپی سەوز بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا.

پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، داوای لە جەنگیز چاندار کردبوو کە لەسەر لیستی پارتی چەپی سەوز کە هەدەپە لە رێگەی ئەو پارتەوە بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا دەکات، خۆی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کاندید بکات.

چاندار رایگەیاند، شانازی بە پیشنیازەکە دەکای و وتی، " زیاتر لە نیوەی ژیانی خۆم بۆ یەکسانی و ئازادی تورک و کورد و چارەسەری ئاشتیانەی کێشەی کورد تەرخان کرد. زۆر دڵخۆشم کە هەموو هێز و ئەزمونم لەپێناو گەلەکەماندا بەکار بهێنم. ئێمە لە سەردەمێکی مێژووییداین. ئامانجمان تورکیایەکی دیموکراتە و پێکەوە سەردەکەوین.

نوسەر و رۆژنامەنوسی و ئەکادیمی جەنگیز چاندار، لە ساڵی ١٩٤٨ لە ئەنقەرە لەدایک بووە و ساڵی ١٩٧٠ زانکۆی ئەنقەرە بەشی زانستە سیاسیەکانی تەواو کردووە.

لەنێوان ساڵەکانی ١٩٩١ و ١٩٩٣دا راوێژکاری تایبەتی تورگوت ئوزاڵ سەرۆککۆماری ئەو کاتەی تورکیا بوو و رۆڵێکی گرنگی لە پەیوەندیەکانی نێوان ئوزاڵ و کورددا گێڕاوە.

لە ئەیلولی ٢٠٢١دا کتێبێکی لەسەر پرسی کورد بە ئینگلیزی دەرکرد. چاندار زمانەکانی ئینگلیزی، عەرەبی، تورکی و فەڕەنسی دەزانێت و لەم دواییانەشدا وانەی کوردیشی وەرگرتووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار