راپرسیەک: هەڵبژاردن دەچێتە خولی دووەم و ئەردۆغان شکست دەهێنێت

2 ساڵ لەمەوپێش



بەگوێرەی راپرسی کۆمپانیای یۆنەیلەمی تورک، لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا هیچ کاندیدێک ناتوانێت دەنگی پێویست بۆ سەرکەوتن بەدەست بهێنێت، بەڵام لە خولی دووەمدا ئەردۆغان شکست دەهێنێت.
 

کۆمپانیای یۆنەیلەمی تایبەت بە راپرسی و لێکۆلینەوەکان ئەنجامی راپرسیەکی ئاشکرا کرد. بەگوێرەی ئەنجامی راپرسیەکە کەمال کلچدارئۆغلۆ کاندیدی هاوپەیمانی گەل (ئۆپۆزسیۆن) لە خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا سەردەکەوێت.

بەگوێرەی راپرسیەکە لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکاندا دەنگی کاندیدەکانی سەرۆکایەتی بەم شێوەیەیە؛

کەمال کلچدارئۆغلۆ کاندیدی هاوپەیمانی گەل ٤٦.٤٪

رەجەب تەیب ئەردۆغان کاندیدی هاوپەیمانی کۆمار ٤١.٦٪

موحەڕەم ئینجە کاندیدی پارتی مەملەکەت ٩.١٪

سینان ئۆغان کاندیدی هاوپەیمانی ئەتا ٢.٩٪

دەنگی کاندیدەکان لە خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا بەم شێوەیەیە:

کەمال کلچدارئۆغلۆ کاندیدی هاوپەیمانی گەل ٥٥.١٪

رەجەب تەیب ئەردۆغان کاندیدی هاوپەیمانی کۆمار ٤١.٩٪

لە راپرسیەکەدا هەروەها رێژەی دەنگی پارتە سیاسیەکانیش دیاری کراوە کە بەم شێوەیەیە:

پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) ٣٥٪

پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) ٢٧.٦٪

پارتی دیموکراتی گەلان (پارتی چەپی سەوز) ٩.٣٪

پارتی بزوتنەوەی نەتەوەپەرست (مەهەپە) ٦.٣٪

پارتی مەملەکەت (مەپە) ٤.٥٪

پارتی کرێکارانی تورکیا ٣.٣٪

پارتی رەفاحی نوێ ١.١٪

پارتی سەرکەوتن ١.٠٪

پارتی دیموکراسی و پێشکەوتن (دەڤا) ٠.٩٪

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار