ئازەربایجان چوار دیپلۆماتکاری ئێران دوردەخاتەوە

ناکۆکییەکانی ئازەربایجان و ئێران توندتر دەبێتەوە

ئاڵای کۆماری ئیسلامی ئێران و ئاڵای ئازەربایجان

یەک ساڵ لەمەوپێش



ئازەربایجان چوار دیپلۆماتکاری کۆماری ئیسلامی لە باکو دوردەخاتەوە و هۆشداریی دەداتە باڵیۆزی ئێران.

وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجان لە بەیاننامەیەکدا ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند؛ عەباس موسەوی، باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە باکۆ بانهگێشت کراوە و هۆشداریی داروە لەسەر کاریگەریی خراپی دەسەڵاتی تاران لە وڵاتەکە.

لە بەیاننامەکەدا هاتوە؛ چوار کارمەندی باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە باکو-ی پایتەختی ئازەربایجان بەهۆی کاریگەریی خراپیان لە وڵاتەکەدا دورخراونەتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجان جەختی لەوە کردوەتەوە؛ کۆماری ئیسلامی ئێران لە ماوەی رابردودا کاریگەریی خراپی لەسەر ئەو وڵاتە هەبوە بۆیە هۆشداریی دراوەتە باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی لە باکو.

هەفتەی رابردو وەزارەتی ناوخۆی ئازەربایجان لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد هەشت کەسی دیکە بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران دەستگیرکراون و بە گشتی  و لە دوو مانگدا نزیکەی 50 سیخوڕی دەسەڵاتی تاران لە ئازەربایجان دەستگیر کراون.

لە ماوەی رابردودا ناکۆکییەکانی نێوان ئێران و ئازەربایجان زیادی کردوە و ناکۆکییەکانیش بە هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی ئازەربایجان لە رۆژی هەینی (27/1/2023)لە تاران توندیی زیاتری بەخۆیەوە بینیوە ئەو وڵاتە باڵیۆزخانەکەی بە تەواوەتی داخست و رایگەیاند؛ تەنها کۆنسوڵخانەکەی لە شاری تەبرێز ئەرک و کارەکانی نێوان باکو و تاران جێبەجێ دەکات.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار