پارتەکانی تورکیا پێویستە ئەمڕۆ ناوی کاندیدەکانیان رادەستی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن بکەن

یەک ساڵ لەمەوپێش



ئەمڕۆ ٩ی نیسان، دوایین وادەی رادەستکردنی لیستی ناوی کاندیدەکانی پارتە سیاسیەکانی تورکیایە بە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان.

لە کاتێکدا کە ٣٥ رۆژ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی و سەرۆکایەتی تورکیا ماوە و ئەمڕۆ دوایین وادەی رادەستکردنی لیستی ناوی کاندیدەکانە، پارتە سیاسیەکان بە خێرایی کار دەکەن و تاوەکو کاتژمێر پێنجی ئێوارە پێویستە لیستەکانیان رادەستی کۆمسیۆنی باڵای هەلبژاردنەکانی تورکیا بکەن.

تاوەکو ئێستا پارتی بزوتنەوەی نەتەوەپەرست، پارتی کۆمۆنیستی تورکیا، پارتی رزگاری گەل و پارتی گەل، لیستی ناوی کاندیدەکانیان پێشکەش کردووە.

لە ماوەی دوو رۆژدا کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا، لێکۆلینەوە لە لیستی کاندیدەکانی پارتەکاندا دەکات و لە ئەگەری هەر کێشەیەکدا، دەیگەڕێنێتەوە و پێویستە تاوەکو ١٩ی مانگ پارتەکان کەموکورتیەکانیان چارەسەر بکەن.

لەلایەکی دیکەوە، فۆرمی دەنگدانی پەرلەمانی لەلایەن کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەوە ئاشکرا کرا و ١٥ پارت و ٥ هاوپەیمانی لە هەڵبژاردنەکاندا بەشداری دەکەن. هەروەها فۆرمی دەنگدانی سەرۆکاتیش ئاشکرا کرابوو کە چوار کەس خۆیان بۆ پۆستەکە هەڵبژاردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار