ژمارەی کورسیەکانی پارێزگاکانی باکور و تورکیا لە پەرلەمانی ئەو وڵاتەدا بزانە

2 ساڵ لەمەوپێش



لیستی کاندیدەکانی ٢٦ پارتی سیاسی بۆ ٢٨مین خولی پەرلەمانی تورکیا رادەستی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە کرا و کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ژمارەی کورسیەکانی پارێزگاکانی ئاشکرا کرد.

ئەحمەد یەنەر سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا رایگەیاند، بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی وڵاتەکەی، ٢٦ پارتی سیاسی ناوی کاندیدەکانیان پێشکەش کردووە و سبەینێ پێداچوونەوە بە ناوی کاندیدەکان دەکەن و لە ئەگەری هەر کێشەیەکدا دەیگەڕێننەوە بۆ پارتەکان.

لە کاتێکدا کە ٣٣ رۆژ بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی و سەرۆکایەتی تورکیا ماوە، کۆمسیۆنی هەڵبژاردەنەکان ژمارەی کورسیەکانی پارێزگاکانی باکوری کوردستان و تورکیای بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

ئەستەنبوڵ ٩٨، ئەنقەرە ٣٦، ئیزمیر ٢٨، بورسا ٢٠، ئارتڤین ٢، ئایدن ٨، بالیکەسیر٩، بیلەجیک٢، بەدلیس٣، بۆلو٣، بوردوور٣، ئەنتاڵیا١٧، ئاگری٤، ئاماسیا٣، ئەدەنە١٥، سەمسور٥، ئافیۆنکاراهیسار ٦، کۆنیا ١٥، قەرس٣، کاستامۆنو٣، قەیسەری١٠، کرکلارئەلی٣، کرشەهیر٢، دیلۆک١٤، ئەدرنە٤، خارپێت٥، ئەرزینگان٢، ئەرزەرۆم٦، ئەسکیشەهیر٦، روحا١٤، تۆکات٥، ترابزۆن٦، ئوشاک٣، مێرسین١٣، هاتای١١، ئسپارتا٤، ئامەد١٢، چاناککالە٤، چانکری٢، چروم٤، دەنیزلی٧، مانیسا١٠، کوتاحیا٥، مەلەتی ٦، مەرەش٨، مێردین ٦، موغلا٧، موش ٣، سامسون ٩، سێرت ٣، سینۆپ ٢، سێواس ٥، تەکرداغ ٨، وان ٨، یۆزگات ٤، زۆنگولداغ ٥، ئاکسارای ٤، ئێلح (باتمان) ٥، کارامان ٣، کرککالە ٣، شڕنەخ ٤، بارتین ٢، ئەردەخان ٢، گیرەسون ٤، گوموشخانە ٢، جۆلەمێرگ ٣، نەوشەهیر ٣، نیغدە ٣، ئۆردو ٦، ریزە ٣، ئیدر ٣، کارابوک ٣، کیلیس ٢، عوسمانیە ٤، دوزجە ٣، دەرسیم یەک و بایبورت یەک.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار