دادگای دەستوری بنەڕەتی تورکیا دۆسیەی هەدەپەی بۆ ریپۆرتەری تایبەتی دادگاکە نارد

یەک ساڵ لەمەوپێش



لیژنەی گشتی دادگای دەستوری بنەڕەتی تورکیا، لە دۆسیەی داخستنی پارتی دیموکراتی گەلاندا (هەدەپە) لەبارەی بڕیاری پارتەکە کە نایەوێت بە زارەکی لە دادگا بەرگری لە خۆی بکات کۆبووە و دۆسیەکەی بۆ ریپۆرتەری تایبەتی دادگاکە نارد.

ئەمڕۆ دادگای دەستوری تورکیا لەبارەی دۆسیەی داخستنی هەدەپە کۆبووە و پێویست بۆ بەرپرسانی هەدەپە بە شێوەیەکی زارەکی لە دادگاکەدا بەرگری لە پارتەکەیان بکەن، بەڵام بەرپرسانی پارتەکە رایانگەیاندبوو کە ئەوان ئامادە نین بە زارەکی بەرگریەکە بکەن.

دادگاکە بڕیاریدا دۆسیەی داخستنی هەدەپە بۆ ریپۆرتەری دادگەکە بنێردرێت. ریپۆرتەکەش بەگوێرەی دۆسیەکە راپۆرتی خۆی ئامادە دەکات و دواتر پێشکەشی ئەندامانی دادگاکەی دەکەن. چاوەڕێ دەکرێت تاوەکو مانگێکی دیکە راپۆرتەکە ئامادە بکرێت.

دواتر زوختو ئارسلان سەرۆکی دادگاکە بۆ بڕیاردان لەبارەی داخستن یاخود دانەخستنی هەدەپە رۆژێک دیاری دەکات. پێشبینی دەکرێت، بڕیارەکە یەک دوو رۆژێک بەر لە هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار بدرێت.

پێویستە لە ١٥ ئەندامی دادگای دەستوری ١٠ ئەندام بڕیاری داخستنی هەدەپە پەسەند بکەن. تاوەکو ئێستا کەمتر لە ١٠ ئەندامی دادگاکە لەدژی هەدەپە بڕیاریان داوە.

١٧ ئازاری ٢٠٢١، بەکر شاهین، سەرۆکی داواکاری گشتی تورکیا، سکاڵایەکی یاسایی لە دادگای دەستووریی تۆمار کرد بۆ داخستنی هەدەپە. ئەو تۆمەتە لە ٣١ی ئازاری ٢٠٢١ بە کۆی دەنگ لەلایەن دادگای دەستوورییەوە بەهۆی کەموکورتییەوە رەتکرایەوە.

سەرۆکی داواکاری گشتی تورکیا لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ جارێکی دیکە سکاڵاکەی تۆمارکردەوە. دادگای دەستووریی بە کۆی دەنگی ئەندامانی دادگاکە، لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ تۆمەتە نوێیەکەی قبوڵ کرد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار