چاندار: لەم نزیکانەدا دەمیرتاش لە دەرەوە دەبینین

یەک ساڵ لەمەوپێش



جەنگیز چاندار کاندیدی پارتی چەپی سەوز و رۆژنامەنووس، نووسەر و ئەکادیمی بەناوبانگی تورکیا رایگەیاند، لەم نزیکانەدا سەلاحەدین دەمیرتاش لە دەرەوە دەبینین.

جەنگیز چاندار کە لە ئامەد سێیەم کاندیدی پارتی چەپی سەوزە تویتێکی لەبارەی رۆژبوونی سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بڵاوکردەوە و گوتی، "ئەمە دوایین رۆژبوونی دەمیرتاشە لە زیندان و لە ماوەیەکی نزیکدا لە دەرەوە دەیبینین."

جەنگیز چاندار نوسەر و رۆژنامەنوس و ئەکادیمی تورکیا لە ساڵی ١٩٤٨دا لە ئەنقەرە لەدایک بووە و لە ساڵی ١٩٧٠دا بەشی زانستە سیاسیەکانی زانکۆی ئەنقەرەی تەواو کردووە.

لە ساڵی ١٩٩١ و ١٩٩٣دا راوێژکاری تایبەتی تورگوت ئوزاڵ سەرۆککۆماری ئەو کاتەی تورکیا بوو.

چاندار چەندین زمان دەزانێت و لەبارەی پرسی کورد لە تورکیا خاوەن کتێب و چەندین لێکۆلینەوەیە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار