ئێران لە ساڵێکدا 582 کەس لەسێدارە دەدات

لەسێدارەدان لە ئێران 75% زیادی کردوە

دادگایەکی کۆماری ئیسلامی لە تاران/ سەپاندنی سزای سێدارە بەسەر دەستگیرکراوێکی ناڕەزایەتییەکان

یەک ساڵ لەمەوپێش



ئێران لە ساڵێکدا زیاتر لە 500 کەس لەسێدارە دەدات و لە ئامارەکانیشدا ئاشکرا دەبێت جێبەجێکردنی سزای سێدارە لەو وڵاتە 75% بەرز بوەتەوە.

رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی ئێران ئاشکرای دەکەن لە ساڵی 2022 لانیکەم 582 کەس لەسێدارە دراون و ئەوەش بەراورد بە هەشت ساڵی رابردو زۆرترین ژمارەی جێبەجێکردنی سزای سێدارەیە لە ئێران.

رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی ئێران (IHR) و ناوەندی هاوپشتی دژی سزای سێدارە (ECPM) لە راپۆرتێکی هاوبەشدا بڵاویان کردوەتەوە کۆماری ئیسلامی ئێران لە دوای ناڕەزایەتییەکانی وڵاتەکە جێبەجێکردنی سزای سێدارە لە وڵاتەکە زیاد کردوە بە ئامانجی چاوترسێنکردن و دروستکردنی ترس لە دەسەڵات.

لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا 48 بەندکراوی کورد لە زیندانەکانی ئێران لەسێدارەدراون کە بەراورد بە ساڵی رابردو رێژەی لەسێدارەدانی بەندکراوانی کورد 270% زیادی کردوە.

بە پێی راپۆرتی نەتەوەیەکگرتوەکان لە کاتی سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەکانی دوای مەرگی ژینا ئەمینی 71 کەس کوژراون کە تەمەنیان لە 18 ساڵ کەمتر بوە و لە 75 رۆژی سەرەتای ساڵی 2023 لانیکەم 143 کەس لەسێدارە دراون.

بەهۆی زۆربونی ژمارەی لەسێدارەدان لە ئێران نەتەوەیەکگرتوەکانن دژی کۆماری ئیسلامی بریارێکی پەسند دەکات و رایگەیاند مەترسیی لەسێدارەدانی ئەو کەسانە هەیە کە لە ناڕەزایەتییەکاندا دەستگیر کراوەن.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار