دەمیرتاش: دوای ئەردۆغان بۆ ئەوەی *پە*کە*کە* چەک دابنێت هەموو هەوڵێکی خۆمان دەدەین

یەک ساڵ لەمەوپێش



سەلاحەدین دەمیرتاش رایگەیاند، بەڵێن دەدەن، دوای ئەوەی رژێمی ئەردۆغان شکست دەهێنێت کە بەهۆی شەڕەوە لەسەر پێ دەمێنێتەوە، لە هەموو تورکیا بۆ ئەوەی *پە*کە*کە* چەک دابنێت، هەموو هەوڵێکی خۆیان دەدەن.

سەلاحەدین دمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە تویتێکدا رایگەیاند، پەکەکە بێچالاکی راگەیاندووە، بەڵام هەندێک لایەن هەوڵێ تێکدەری دەدەن.

دەمیرتاش لە تویتەکەیدا دەڵێت، بەڵێن دەدەن، دوای ئەوەی رژێمی ئەردۆغان شکست دەهێنێت کە بەهۆی شەڕەوە لەسەر پێ دەمێنێتەوە، لە هەموو تورکیا بۆ ئەوەی *پە*کە*کە* چەک دابنێت، هەموو هەوڵێکی خۆیان دەدەن و لەم هەوڵەشدا سەرکەوتوو دەبن.

دەمیرتاش باسی ئەوەی کرد کە پەکەکە بیچالاکی راگەیاندووە و بەمەش دەرگای بۆ چارەسەری کردەوە. بەڵام بە بەردەوامی هەوڵی تێددەرانە هەیە. ئامانجیان ئەوەیە کە خوێن بڕێژن و کاریگەری لەسەر هەڵبژاردن دروست بکەن و وتی، "پێکەوە پێویستە هەستیار بین و یاریەکان پووچەڵ بکەینەوە. تکایە لەبیری مەکەن، ئێمە ئاشتی و دیموکراسیمان دەوێت. پێکەوە دەمانەوێت بە یەکسانی و بە برایانە بژین. پارتی چەپی سەوزیش هەوڵ بۆ ئەمە دەدات."

دەمیرتاش لە کۆتایی تویتەکەیدا وتی، " متمانە بە درۆزنەکان مەکەن کە هەوڵی بەدەستهێنانی دەنگ دەدەن و ساختەکاری دەکەن، متمانە بە ئێمە بکەن. پێکەوە و بێگۆمان سەردەکەوین."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار