ئەمریکا 15 ملیۆن دۆلار خەڵات دژی سوپای پاسداران دیاریی دەکات

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوای زانیارییە داراییەکانی سوپای پاسداران دەکات

عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی و فەرماندەکانی سوپای ئێران

2 ساڵ لەمەوپێش



ئەمریکا بۆ ئاشکراکردنی زانیارییە دارییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بڕی 15 ملیۆن دۆلار وەک خەڵات دیاریی دەکات و رایدەگەیەنێت ئەو سوپایە بوەتە هەڕەشە بۆسەر ئاسایش و سەقامگیریی جیهان.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ئەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوی کردەوە: هەر کەسێک زانیاریی سەبارەت بە سەرچاوە داراییەکان و چۆنیەتی دابینکردنی پارە و داهاتی سوپای پاسدارانی ئێران رادەست بکرێت لە لایەن وەزارەتەکەوە خەڵات دەکرێت.

لەو پەیامەی ئەمریکا لە تویتەر ئاماژە بەوەکراوە کە وەزارەتی دەرەوە لە چوارچێوەی (بەرنامەی خەڵات بۆ دادپەروەریی) بڕی 15 ملیۆن دۆلاری دیاریی کردوە بۆ ئاشکراکردنی زانیارییە داراییەکان و سەرچاوە ماددیەکانی سوپای پاسداران.

وەزارەتی دەرەوە ئەمریکا جەختی لەوە کردەوەتەوە ئەو رێوشوێنە نایاساییانەی گواستنەوە و مامەڵە داراییەکانی سوپای پاسداران هۆکارێکە بۆ دروستکردنی مەترسیی لەسەر سەقامگیریی ناوچەکە و جیهان.

ئەمریکا رایگەیاندوە سوپای پاسداران بە دروستکردنی کۆمپانیای (وەهمی) و دامەزراوەی راسپێردراو و چەندین رێوشوێنی دیکەی دارایی خۆی لە سزا نێودەوڵەتییەکان و سزاکانی واشنتۆن دزیوەتەوە.

        

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار