ئێران دوای سێ ساڵ تۆمەتبارانی خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی ئۆکرانیا سزا دەدات
لەو فڕۆکەیەی ئۆکرانیا 176 کەس کوژران
تەرمی قوربانییانی خستنەخوارەوەی فڕۆکەکەی ئۆکرانیالە ساڵی 2020
2 ساڵ لەمەوپێش
دادگای ئێران رایگەیاند تۆمەتباری سەرەکیی خستنەخوارەوەی فرۆکەی بۆینگی 737 ی ئۆکرانیای بە 13 ساڵ زیندانیی سزا داوە.
ناوەندی راگەیاندی دەزگای داد لە ئێران بڵاوی کردەوە؛ ئەمڕۆ یەکشەممە فەرماندەیەکی سەربازیی کە بەرپرسی ئاڕاستەکردنی موشەک بوە وەک تۆمەتباری سەرەکیی خستنەخوارەوە و گیانلەدەستدانی 176 سەرنشین و تیمی فڕۆکەوانی فڕۆکە گەشتیارییەکەی ئۆکرانیا لە ساڵی 2020 ، سزای 13 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە.
ئاماژە بەوە کراوە لە ماوەی ئەو سێ ساڵەدا 20 دانیشتنی دادگا دوای 18 کۆبونەوەی شارەزایان و پسپۆڕانی سەربازیی بۆ ئاشکراکردنی زانیارییەکانی چۆنیەتی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانییەکە، دادگا بڕیاری خۆی لەسەر تۆمەتبارانی سەرەکیی داوە.
بڕیارەکانی دادگای ئێران لە کاتێکدایە دۆسیەکە زیاتر لە 10 تۆمەتبار و 117 سکاڵاکاری هەیە کە 55 سکاڵاکار لە دانیشتنەکانی لقی 2ی دادگای تاران ئامادە بون.
جگە لە تۆمەتباری یەکەم کە فەرماندەی قەڵغانی موشەکی (ئێم یەک) لە شاری تاران بوە نۆ ئەفسەری دیکەش هەر یەکەیان وەک تۆمەتبارانی دۆسیەی خستنەخوارەوەی ئەو فڕۆکەیە لە یەک ساڵ تا 3 ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێنراوە.
راگەیاندنی دەزگای داد ئاماژەی بەوە کردوە بڕی 150 هەزار دۆلار وەک قەرەبو دەدرێت بە کەسوکاری هەر کوژراوێکی ئەو روداوە.
ئێران لە هەشتی کانونی دووەمی ساڵی 2020 لە تۆڵەی کوشتنی قاسم سولەیمانی دەستی بە موشەکبارانی بنکەی (عین ئەسەد)ی ئەمریکا لە عێراق کرد و دوو موشەک ئاڕاستەی ئەو فڕۆکەیەی ئۆکرانیا کرا کە بڕیاربو لە تارانەوە بەرەوە کیێڤ بەڕێکەوێت.
شهوی 3ی كانوونی دووهمی 2020، له هێرشێكی فڕۆكهیهكی بێفڕۆكهوانی ئهمریكی، قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران و ئەبو مەھدی موھەندیس، جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی له نزیك فڕۆكهخانهی بهغدا كوژران.