تیرۆریستانی داعش ٣١ هاوڵاتی حەما و دێرەزۆریان کوشت

2 ساڵ لەمەوپێش



تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردە سەر هاوڵاتیانی گوندەکانی حەما و دێرەزۆری سوریا و ٣١ کەسیان کوشت.

مەرسەدی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، لە گوندەکانی رۆژهەڵاتی حەما، تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر هاوڵاتیان کە بە مەبەستی کۆکردنەوەی دۆمەڵاندا روویان لە بیابانەکانی ناوچەکە کردبوو.

لەلایەکی دیکەوە، لە دێرەزۆریش هێرش کراوەتە سەر هاوڵاتیان کە سەرقاڵی کۆکردنەوەی دۆمەڵان بوون. هەروەها چوار شوانیش کە لە ناوچەکەدا بوون، رووبەرووی هێرشی تیرۆریستانی داعش بوونەتەوە و بە گشتی ٣١ کەسیان کوشتووە.

مەرسەدی سوری باسی ئەوەش دەکات کە تیرۆریستانی داعش هەموو مەڕوماڵاتی هاوڵاتیەکانیان دزیوە.

مەرسەدی سوریا رایگەیاندبوو، ڕۆژی ٢٣ی مانگی رابردوودا، لە کاتێکدا کە دەیان کەس لە سنووری پارێزگای حەما چوبوونە دەشت و دەر بۆ کۆکردنەوەی دۆمەڵان، تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردووەتە سەریان و ١٥ کەسیانی سەربڕیبوو و ٤٠ کەسی دیکەشیان بێسەروشوێن کردبوو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار