کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەستپێدەکاتەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق تایبەت بە خوێندنەوەی دووەمی پڕۆژەیاسای بودجە شەوی رابردوو بەکراوەیی هەڵگیرا و دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆش دەستپێدەکاتەوە و بڕیارە 128 پەرلەمانتار قسەی لەسەر بکەن.

شەوی رابردوو دووەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بە گفتوگۆ لەسەر پرۆژیاسای بودجە بەڕێوەچوو و تێبینی و سەرنجی پەرلەمانتارانیش لەسەر بڕگە و مادەکانی پرۆژەیاساکە وەرگیرا.

لە کۆتایی دانیشتنەکەشدا محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوەکەی بە کراوەیی بۆ ئەمڕۆ ھێشتەوە کە بڕیارە سەعات یەکی دوای نیوەڕۆ دەستپێبکات و تا سەعات شەش بەردەوام بێت.

پڕۆژەیاساى بودجەى گشتیى 2023ـی عێراق قەبارەکەى زیاتر لە 199 ترلیۆن دینارە و پشکى هەرێمى کوردستان تێیدا بە رێژەی 12.6٪ـی کۆی بودجەکە دیاریکراوە، کە دوای جیاکردنەوەى خەرجییەکانی سەروەریی و حاکیمە و گەشەپێدانی هەرێمەکان، زیاتر لە 16 تریلیۆن و 609 ملیار و 639 ملیۆن و 162 هەزار دینارە.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار