وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا گەیشتە بەغدا

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵآتی

وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا، دمیترۆ کوڵیبا گەیشتە بەغدا کە لە میانیدا زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ ژمارەیەک لە گەورە بەرپرسانی عێراق ئەنجام دەدات.

ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق بڵاوی کردەوە کە گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەحمەد سەحاف لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە، وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا، دمیترۆ کوڵیبا گەیشتووەتە بەغدا.

دوێنێ یەکشەممە ئەحمەد سەحاف لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاندبوو کە ئەمڕۆ دووشەممە، دمیترۆ کوڵیبا دەگاتە بەغدا و لە میانیدا بە جیا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی و وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن کۆدەبێتەوە.

لە میانی کۆبوونەوەکانی وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا و بەرپرسانی عێراقدا، پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات، ھەروەھا پێشھاتە ھەرێمیی و نێودەوڵەتییەکان تاوتوێ دەکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار